بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر حوڕیەت، عوسمان بایدەمیر، نوێنەری کوردی تورکیا بە هۆی ناو هێنانی کوردستان لە پارلمانی تورکیا سزا درا.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، بایدەمیر لە لایەن پارلمانی تورکیا ۱۲ هەزار لیری تورکی سزا دراوە، ئەو هەروەها سزای ئەوەی بەسەردا سەپاوە کە تاکوو ۲ کۆبوونەوە مافی بەشداری کردن لە پارلمانی تورکیای نییە.
جێگەی ئاماژەیە کە لە کۆبوونەوەی پارلمانی تورکیا عوسمان بایدەمیر وتی: من ڕۆڵەی کورد، وەک نوێنەری کوردستان داوا دەکەم کە ئێرە خانوویەکی هاوبەش بێت بۆ کورد و تورک.
ئەم لێدوانە بووە هۆی تووڕەیی جێگری سەرۆکی پارلمان و بایدەمیری پرسی: کوردستان چییەو لە کوێیە؟
ئەویش لە وڵامدا وتی کوردستان لە دڵی مندایە.
هەر بەم بۆنەوە عوسمان بایدەمیر ۲ کۆبوونەوە قەدەغە کرا و ۱۲ هەزار لیر سزا درا.
Your Comment