به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له شه‌فه‌ق نیوز، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منیه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند که گۆڕێکی به کۆمه‌ڵیان له پارێزگای نه‌ینه‌وا دۆزیوه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق گۆڕێکی به کۆمه‌ڵیان دۆزیوه‌ته‌وه که ۵۰ ته‌رمی تێدا نێژراوه و هه‌مووشیان خه‌ڵکی شاری شه‌نگاڵن له باکووری ڕۆژئاوای موسڵ.
پێشتریش له باکووری موسڵ گۆڕێکی به کۆمه‌ڵی دیکه دۆزرایه‌وه که ۷۰ ته‌رمی تێدا نێژرابوو، هه‌موو ئه‌م که‌سانه به ده‌ستی تیرۆریسته‌کانی داعش کوژراون و دواجار به کۆمه‌ڵ شاردراوهنهتهوه.
شایانی باسه که له دوای هێرشی ئه‌مریکا له ساڵی ۲۰۰۳وه بۆ سه‌ر عێراق، ئه‌م وڵاته له شه‌ڕ و ده‌مارگرژیدا بووه و ساڵی ۲۰۱۴ تیرۆریسته‌کانی داعش توانیان به‌شێکی گه‌وره‌ی خاکی عێراق داگیر بکه‌ن و هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه ژماره‌یه‌کی زۆر له شارۆمه‌ندانی عێراقیان کوشتار کرد، به تایبه‌ت دوای گرتنی شاری شه‌نگاڵ تیرۆرسته‌کانی داعش کوشت و بڕێکی زۆریان له‌م شاره و گونده‌کانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌نجام دا.
Your Comment