به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی کۆنگرەی وڵاتانی ئیسلامی لە تورکیا، سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی بڕیارەکەی ترامپ هاوپهیوهند به قودس، دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل رایگهیاند که بانگهێشتی جێنشینی پاشای سعوودیهی کردووه که بچێته ئیسرائیل.
لهمبارهوه وهزارهتی ههواڵگری ئیسرائیل نووسی: ئەو بانگهێشتنامەیە بە مەبەستی دروستکردنی ئاشتییەکی هەرێمایەتییە و لە چوارچێوەی پرۆگرامەکانی وەزیری دەزگای هەواڵگری ئیسرائیلدایە کە لە ٣ قۆناغ پێکهاتووە.
جەختیکردەوە، ئەو وەزیرەی ئیسرائیل پێشنیاری هاریکاری ئابوری و ئەمنی کردووە لەگەڵ سعودیەدا، کە لە کۆتاییدا دەبێتە وەدیهێنانی ئاشتی.
هەر لەو چوارچێوەیەدا باسی پرۆژەی ڕاکێشانی هێڵی شەمەندەفەری نێوان وڵاتی حیجاز و بەندەری حەیفای ئیسرائیلی کردووە، کە بە وڵاتی ئوردن و سعودیەدا تێپەڕ دەبێت.
ئەو وتانەی وەزیری هەواڵگری ئیسرائیل لە کاتێکدایە، مانگی ڕابردوو نەتەنیاهۆ ئاماژەی بە "هاریکاری بەرهەمداری" نێوان وڵاتەکەی و چەند دەوڵەتێکی عەرەبی کرد، بێ ئەوەی ناویان بهێنێت.
پێشتر چەند لێپرسراوێکی باڵای حکومەتی ئیسرائیل باسیان لە باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان تێلاڤیڤ و ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی کرد، کە وەک خۆیان ئاماژەیان پێکردبوو، پەیوەندییەکان بە نهێنی بەڕێوەدەچن و بۆ کەمکردنەوەی هەژموونی ئێرانە لە ناوچەکەدا.
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ کۆنگرەی بەپەلەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە ئیستانبوڵی تورکیا بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان تایبەت بە قودس و بڕیاری ئەمریکا بۆ ناساندنی ئەو شارە بە پایتەختی ئیسرائیل بەڕێوەچوو، کە ژمارەیەک لە سەرکردە و نوێنەری ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بەشدارییان تێدا کرد و لە کۆتاییدا داوایان لە وڵاتانی جیهان کرد، قودسی خۆرهەڵات وەک پایتەختی دەوڵەتی فەلەستین بناسێنن.
لهسهر بانگهێشتی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل؛
محهمهد بن سهلمان سهردانی ئیسرائیل دهکات

وەزیری دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل داوای لە محەمەد سەلمان جێنشنی پادشای سعودیە کرد سەردانی ئیسرائیل بکات.
News ID 15231
Your Comment