یاسای بودجەی ٩٦ بۆ یارمەتیدانی بوومەلەرزە لێدراوان پەسەند کرا

نوێنەرانی مەجلیسی شوورای ئیسلامی لە گەڵ گەڵاڵەیەک ڕێککەوتن کە ئەگەر تا کۆتایی پەسەند بکرێت، تا ٣٥٠٠ ملیار ڕیاڵ بۆ ئاوەدان کردنەوەی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان پێش بینی دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کۆبوونەوەی گشتی ڕۆژی سێشەممەی مەجلیسی شوواری ئیسلامی گەڵاڵەی چاکسازی بڕێ لە مادەکانی یاسای بوودجەی ساڵی ٩٦ لە مەجلیس لێک درایەوە.  ئەو گەڵاڵەیە سەبارەت بە دابین کردنی تێچووی پرسنێلی شوواکانی چارەسەری کێشە و هەروەها خێرایی لە چارەسەر کردنی دۆخی بوومەلەرزە لێدراوان و ئاوەدان کردنەوەی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانە.

لە ڕەوتی ئەو لێکدانەوەیەدا، میسری نوێنەری خەڵکی کرماشان سەرۆکی مەجلیسی شوورای ئیسلامیخستە بەردەنگەوە و وتی: ژیان لە پلەی گەرمای ژێر سفردا لە نێو خێوەتەکاندا زۆر سەختە.

عەلی لاریجانیش لە درێژەدا وتی: لەئەوە ئەچێ کە چەند ئیرادێک لە ئەو دەقەدا هەبێت بەڵام تێکۆشرا بە پێشکەش کردنی پێشنیارێک لە سندۆقی گەشەی نیشتمانی ٢٠٠ ملیار دۆلار هەڵبگیردرێت تا هەوڵێک بدرێت بۆ چارەسەری کێشەی ئەو کەسانە.

لە کۆتاییدا نوێنەرانی مەجلیسی شوورای ئیسلامی لە گەڵ گەڵاڵەیەک ڕێککەوتن کە ئەگەر تا کۆتایی پەسەند بکرێت، تا ٣٥٠٠ ملیار ڕیاڵ بۆ ئاوەدان کردنەوەی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکان ته‌رخان بکرێت.

News Code 15188

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =