به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ڕۆژی دووشه‌مه له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پووتین وتی: ئه‌مڕۆ من و هاوڕێم پووتین نه‌ک سه‌باره‌ت به بابه‌ته دوو قۆڵییه‌کان که سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌کانی ناوچه‌که‌ش قسه‌مان کرد، گرنگ ترین بابه‌تیش شاری قودس بوو که ئه‌مریکا به پایته‌ختی ئیسڕائیل ناساندوویه‌تی و بووه‌ته هۆی توڕه‌یی لاینگرانی هه‌موو دینه‌کان.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م کاره‌ی ئه‌مریکا بووه هۆی ئه‌وه‌ی که تاکوو ئێسته ۴ فه‌له‌ستینی بکوژرێن و زیاتر له ۳ هه‌زار که‌سی دیکه‌ش بریندار بن. من دڵنیام وڵاتانی موسڵمان له کۆبوونه‌وه‌ی هاوکاری ئیسلمای له ئه‌ستانبۆل به تووندی له دژی ئه‌م جه‌نایه‌تانه ده‌وه‌ستنه‌وه.
ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به سووریاش وتی: به تایبه‌ت سه‌باره‌ت به سووریا قسه‌مان کرد و درێژه به ڕێککه‌وتنه‌که‌ی سوچی ده‌ده‌ین. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی بازه‌رگانی نێوان ڕووسیا و تورکیا له ساڵی ۲۰۱۷ زیاتر له ۳۰ له سه‌د زیادی کردووه و له دوای ئه‌وه‌ین که په‌ره‌ی زیاتریشی پێبدرێت.
ئه‌و سه‌باره‌ت به کڕینی ئێس ۴۰۰ له ڕووسیاش وتی: تاکوو یه‌ک حه‌فته‌ی دیکه سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته هه‌نگاوی پێویست هه‌ڵده‌گرین.
لای خۆشییه‌وه ڤلادیمیر پووتین له‌م کۆنفڕانسه مێدیاییه وتی: کۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئێمه له که‌شێک زۆر ئارام و باش به‌ڕێوه چوو. گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه بۆ شاری قودس یارمه‌تی دۆخی ئێسته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین نادات و هه‌وڵه‌کانی ئاشتی لاواز ده‌کات.
شایانی باسه که ڤلادیمیر پووتین دوێنێ سه‌ردانی سووریا و میسری کرد و له کۆتایی سه‌ردانه‌که‌ی خۆی بۆ ناوچه‌که سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ی کرد.
Your Comment