AP ١٣٩٦ سەرماوەز ٢٠ ٢٠:٤٨

۶ڕیشتەر بووە؛

بوومەلەرزەی هەڵەبجە و دەربەندیخان برینداری هەیە

بوومەلەرزەی هەڵەبجە و دەربەندیخان برینداری هەیە

بەهۆی بومەلەرزەکەی ئەم ئێوارەیە کە بە گوڕی شەش پلە بەپێوەری ریشتەر سلێمانی و هەڵەبجە و ناوچە سنوورییەکانی نێوان ئێران وهەرێمی کوردستانی هەژاند، نۆ کەس لە شاری هەڵەبجە و ١٠ کەس لە دەربەندیخان برینداربوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئێن ئارتی، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند: بەهۆی بومەلەرزەکەوە نۆ کەس برینداربوون، کەسێک قاچی شکاوە، ژمارەیەک هاوڵاتیش برینی سوکیان هەیە و هەندێکی تریش کاریگەری دەرونیان لەسەر دروستبووە.

هەروەها ئاماژە دراوە کە بەهۆی راکردن و ترسەوە ئەو هاووڵاتیانە برینداربوون و هیچ رووداوێکی رووخانی باڵەخانە تۆمار نەکراوە، بەڵام هەندێک لە بیناکان درزیان تێکەتووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەهۆی ترسی دووبارەبوونەوەی بومەلەرزەکە، بەشێکی زۆر لە دانیشتوانی هەڵەبجە هاتوونەتە دەرەوەی ماڵەکانیان و لەسەر شەقامەکان ماونتەوە.

هەروەها قائیمقامی دەربەندیخان رایگەیاند: بەهۆى بومەلەرزەکەوە دوو کەس برینداربوون و ١٠ کەسیش بەهۆى تێکچوونى بارى دەروونیانەوە ڕەوانەى نەخۆشخانە کراون.

بەپێی راگەیەندراوی بەرێوەبەرایەتی کەشناسی  و بومەلەرزەزانی هەرێم، بومەلەرزەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ بە گوڕی شەش پلە بە پێوەری ریشتەر روویداوە و چەقی بومەلەرزەکە هەڵەبجە بووە.

News ID 15174

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha