به ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری مێهر، پاش نیوه‌ڕۆی دوێنێ یه‌کشه‌مه ۱۹ی سه‌رماوه‌ز پیشانگایه‌ک بۆ نیشاندانی نه‌هامه‌تی خه‌ڵک له بوومه‌له‌رزه‌ی کرماشان له شاری سنه، ده‌ستی به کار کرد.
له‌م پیشانگایه‌دا ۳۶ی به‌رهه‌م له وێنه‌گران؛ سه‌ید له‌تیف حسێنی نه‌سه‌ب، سه‌ید موسلێح پیرخزرانیان، نه‌وید سه‌ید مورادی، ئاریان نه‌سروڵاهی، موبین په‌یمانکار، فه‌رشید ئه‌رده‌ڵان و که‌یوان فیرووزه‌یی پیشان دراوه.
پیشانگای ژێر خاڵی سفر به هاوکاری حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستان، شه‌ریکه‌ی ئاوی شاریی پارێزگا وئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی کوردستان له ۱۹ی سه‌رماوه‌ز تا ۲۵‌ی سه‌رماوه‌ز، چالاک ده‌بێت.
داهاتی وه‌ده‌ست هاتوو له‌م پیشانگایه بۆ بوومه‌له‌رزه لێدراوانی کرماشان ده‌نێردرێت.
ئاریان نه‌سروڵاهی و موبین په‌یمانکار وه‌ک دوو وێنه‌گری هه‌واڵده‌ریی مێهر له پارێزگای کوردستان به‌رهه‌میان له‌م پیشانگایه‌دا هه‌یه.
بۆچوونی ئێوە