به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له تێلگراف، له ۹‌ی نۆڤامبه‌ری ئه‌مساڵ هه‌ساره‌یه‌ک که دیتوانی ببێته هۆی وێران بوونی شارێکی وه‌ک نیۆیۆرک، به خێرایی ۹ کیلۆمه‌تر به ته‌نیشت زه‌ویدا تێپه‌ڕ بووه.
ئه‌م هه‌ساره‌یه ناوی ۲۰۱۷VL۲بووه و له مه‌ودای ۱۱۷۴۸۰ کیلۆمه‌تری زه‌ویه‌وه تێپه‌ڕیوه. ئه‌م مه‌ودایه یه‌ک له سه‌ر سێی مه‌دوای نێوان زه‌وی و مانگه.
پانایی ئه‌م هه‌ساره له نێوان ۱۶ بۆ ۳۲ بووه زانایان له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن که ساڵی ۲۱۲۵ش دیسانه‌وه به ته‌نیشت زه‌ویدا تێده‌په‌ڕێت.
سه‌یر بوونی بابه‌ته‌که لێره دایه که ههسارهناسهکانی ناسا یه‌ک ڕۆژ دوای ئه‌وه‌ی به ته‌نیشت زه‌ویدا تێپه‌ڕ بووه به‌م ڕووداوه‌یان زانیوه. به ئه‌گه‌ری زۆر ئه‌مه قورست ترین ڕووداوێکه که ناوه‌ندی هساره ناسی Mauna Loa له هاوایی دیبێتی.
ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه ده‌یدا له زوی تاکوو ۶ کیۆمه‌تر له ده‌ورووبه‌ری خۆیی وێران ده‌کرێت.
Your Comment