به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌لی محه‌مه‌د مورادی له‌مباره‌وه به مێهر وتی: ئێمه له هه‌موو ڕێکاره یاساییه‌کان بۆ دابین کردنی ئاوی خورادنه‌وه و کشت و کاڵی هه‌موو شاره‌کانی کوردستان سوود ده‌به‌ین، به تایبه‌ت دوو شاری قوروه و دێولان پێویستی جیدیان به ئاو هه‌یه و له یه‌که‌مایه‌تیدا ده‌بن.
ئه‌و ئاماژه‌ی به به‌شی کشت و کالی کوردستان کرد و وتی: له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌م که په‌ره‌دان به کشت و کاڵی کوردستان ده‌بێته هۆی سه‌قامگیری پارێزگاکه و ئه‌و خه‌ڵکه‌ش که ده‌نگیان به من داوه جووتیارن و منیش له دوای داواکاری ئه‌وان ده‌که‌وم. دابین کردنی ئاو بۆ قروه و دێولان پلانی بۆ داڕژاوه و ته‌نیا له دوای دابین کردنی بودجه بۆ ئه‌م پلانه‌ین.
مورادی هه‌روه‌ها وتی: سیاسه‌تی کێشانی ئاوی به‌نداوی ئازاد و ژاوه بۆ پارێزگای هه‌مه‌دان له کوردستانه‌وه بنه‌مایه‌کی عه‌قڵانی نییه چون خودی شاره‌کانی ئه‌م پارێزگایه و کشت و کاڵییه‌که‌ی پێویستی به ئاو هه‌یه و ده‌بێت په‌ره‌ی جدی به که‌رتی کشت و کاڵی کوردستان بدرێت.
ئه‌م نوێنه‌ره کورده مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران هه‌روه‌ها جه‌ختی کرد: دابه‌ش کردنی ئاو له خوله‌کانی دیکه دادپه‌روه‌رانه نه‌بووه و ئه‌گه‌ر له خوله‌کانی دیکه‌ی مه‌جلیسی له دابه‌ش کردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی ئاوی کوردستان پشتیوانی ده‌کرا ئێسته ئێمه ئه‌م قه‌یرانی که‌م ئاوییهمان له پارێزگاکه‌دا نه‌ده‌بوو.
ئه‌و له کۆتاییدا جه‌ختی کرد که ئاستی بێ‌کاری له کوردستان له سه‌ره‌وه‌یه و په‌ره‌دان به که‌رتی کشت و کاڵیش ده‌توانێت ببێته هۆی ڕه‌خساندنی هه‌لی کار له‌م پارێزگایه.
Your Comment