به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لنه‌شره، به‌کر بوزداغ، وته‌بێژی ده‌وڵه‌تی تورکیا جه‌ختی کرد: ده‌وڵه‌تی واشنتۆن به‌رپرسه له ده‌ره‌نجام و ڕووداوه نه‌رێنییه‌کان به هۆی گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا بۆ شاری قودس که به پایته‌ختی ئیسڕائیل ناوی بردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌و وتی: ئه‌مریکا به‌م کاره‌ی خۆی ئاڵۆزی و ناکۆکی له ناوچه‌که دروست ده‌کات.
بوزداغ زیادی کرد: ده‌وڵه‌تی واشنتۆن به‌م بڕیاره‌ی خۆی کۆتایی به پڕۆسه‌ی ئاشتی له قودسی داگیرکراو هێناوه.
ئه‌و هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بڕیاری ئه‌مریکاییه‌کان سه‌باره‌ت به قودسی داگیرکراو هیچ له‌م بابه‌ته ناگۆڕێت که ئه‌م شاره پایته‌ختی فهلستینییه.
Your Comment