به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی سومرییه نیوز، کۆشکی سپی به مه‌به‌ستی ئیدانه کردنی کوژرانی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح، دیکتاتۆری پێشووی یه‌مه‌ن ڕاگه‌یه‌ندراوێکی بڵاو کرده‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، کۆشکی سپی ڕایگه‌یاندووه که تاوانی کوشتنی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح له ئه‌ستۆی هێزه‌کانی ئهنساروڵایه و جه‌ختی کردووه که قه‌یرانی یه‌مه‌ن ته‌نیا به دانوستان و گفتوگۆ له نێوان لایه‌نه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کرێت.
کۆشکی سپی ڕایگه‌یاند: له‌م نێوانه‌دا هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به ڕێبه‌ری عه‌ره‌بستانیش ده‌بێت بۆ گه‌شتنی یارمه‌تییه مرۆڤییهکان به یه‌مه‌ن ئاسانکاری بکات و ڕێگه‌کان بکاته‌وه.
شایانی باسه که عه‌لی عبدوڵا ساڵح له ساڵی ۱۹۷۸ی زاینییه‌وه به کوده‌تا ده‌سه‌ڵاتی له یه‌مه‌نی باکووری له ده‌ست گرت و له ساڵی ۱۹۹۰ و دوای یهکگرتوونهوهی یه‌مه‌نی باکووری و باشووری، وه‌ک سه‌رۆک کۆماری یه‌مه‌نی یه‌کگرتوو درێژه‌ی به ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی خۆی دا، ئه‌و سه‌رجه‌م نزیک به ۴۰ ساڵ حوکمی کرد و دواجار حه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ناو ئۆتۆمبیله‌که‌ی خۆی کوژرا.
Your Comment