به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ناوه‌ندی مێدیایی فه‌له‌ستین، خالید مه‌شعه‌ل، ئه‌ندامی باڵای حه‌ماس و به‌رپرسی پێشووی نووسینگه‌ی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس به کاناڵی ئه‌لجه‌زیره وتی: ڕێپێوانی ڕۆژی هه‌ینی ههنگاوێکی گرنگ بوو که ئه‌مریکا ناچار بکات تاکوو له بڕیاره‌که‌ی خۆی سه‌باره‌ت به قودس بکشێته‌وه، به‌ڵام ته‌واو نییه، گرووپه‌کانی فه‌له‌ستین ده‌بێت شۆڕشێکی نوێ له دژی ئیسڕائیل ههڵبگرسێنن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته ئه‌و زیادی کرد: فه‌له‌ستین مۆڵه‌تی زۆری به کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و گه‌ڵاڵه عه‌ره‌بییه‌کان داوه به‌ڵام ده‌رنجامێکی نه‌بووه، ئه‌مڕۆ باسی قودسه و ئه‌م بابه‌ته سیاسییه و قابیلی دانوستان نییه، پێشتریش سه‌ره‌ڕای بێ ده‌نگی وڵاتانی عه‌ره‌بی و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی توانیمان دوژمن ناچار بکه‌ین له مزگه‌وتی ئه‌قسا بکشێته‌وه. له جێگه‌ی ئه‌وه‌ی له فه‌له‌ستینییه‌کان داوا بکرێت دان به خۆیاندا بنێن، ده‌بێت ئه‌مریکا له‌م بڕیاره‌ی خۆی پاشگه‌ز ببێته‌وه.
مه‌شعه‌ل ئاماژه‌ی دا: تووڕه‌یی خه‌ڵک له ترامپ زۆر باشه به‌ڵام ده‌بێت ئه‌م په‌یامه به هه‌موو جیهان ڕابگه‌یه‌ندرێت که ئۆمه‌تی ئیسلامی و عه‌ره‌بی سه‌ره‌ڕای هه‌موو کێشه‌کان و قه‌یرانه‌کان به ئاگایه و هه‌رگیز له به‌رانبه‌ر داگیرکاری قودس بێ ده‌نگ نابێت.
ئه‌و زیادی کرد: خه‌ڵکی فه‌له‌ستین شکست ناخوات و دڵنیام که ساڵی ۲۰۱۷ ده‌ست پێ کردنی له‌ناو چوونی ڕژیمی زایۆنییه له ناوچه‌که.
Your Comment