دوابەدوای پیلانی ئەمریکی- زایۆنی ڕاگەیێندرا؛

کاردانەوەی جیهانی بە بڕیاری ترامپ لە بارەی قودسی داگیرکراو

ناسەی هەواڵ: 4165271 -
بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەبارەی بە فەرمی ناساندنی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایۆنی کاردانەوەی زۆری لە ئاستی ئیسلامی، عەرەبی و نێودەوڵەتی بەدواوە بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە وتارەکەی خۆیدا قودسی بە فەرمی وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایۆنی ڕاگەیاند.

ناوبراو لەم بارەیەوە وتی: من گەیشتوومەتە ئەو باوەڕە کە ئەبێ باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تێلاڤیڤەوە بگوازرێتەوە بۆ قودس.

ئەو بڕیارەی ترامپ، کاردانەوەی زۆری لە ئاستی ئیسلامی، عەرەبی و نێودەوڵەتی بەدواوە بووە.

خۆپیشاندانی لای ڕۆژاوا، غەزە، ئۆردۆن، لوبنان و تورکیا

فەلەستینییەکانی لای ڕۆژاوا و غەزە شەوی ڕابردوو بە ڕێکخستنی خۆپیشاندانێک تووڕەیی خۆیان لە ئەو کارەی ئەمریکا ڕاگەیاند.

سەدان هاووڵاتیی تورکیا و ئۆردۆن و سوودانیش لە دژایەتی لە گەڵ ئەو بڕیارە هاتنە سەر شەقام و خۆپیشاندانیان کرد.

لە هەمان پێوەندیدا چراکانی مزگەوتی ئەقساش هاوکات لە گەڵ ڕاگەیاندنی بڕایرەکەی ترامپ کوژرایەوە.

عێراق بڕیارەکەی ترامپی سەبارەت بە قودس ڕەت کردەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڕایری ترامپ بۆ راگەیاندنی قودس وکوو پێتەختی ڕژێمی ئیسرائیلی ڕەت کردەوە و ئیدانەی کرد.

کاردانەوەی عەرەبستان بە بڕیاری ترامپ سەبارت بە قودس

 عەرەبستانی سعوودی بڕیاری دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکای بۆ بە فەرمی ناساندنی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایۆنیی ئیدانە کرد و ئەو کارەی نابەرپرسانە ناولێبرد.

بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەی تایبەتی ئەنجومەنی ئاسایش لە سەر دۆخی بەیتولموقەدەس لە ڕۆژی هەینی

ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سەر داوای ٨ ئەندامی ئەو ئەنجومەنەی ڕۆژی هەینی بە مەبەستی لێکدانەوەی بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ناساندنی فەرمی بەیتولموقەدەس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایۆنی کۆبوونەوەیەک بەڕێوە دەبات.

باڵوێزخانەی مەکزیک لە تێلاڤیڤ دەمێنێتەوە

دوابەدوای بەفەرمی ناساندنی بەتولموقەدەس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایۆنی لە لایەن ترامپەوە، وەزارەتی دەرەوەی مەکزیک ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە فەلەستینی داگیرکراو هەروەها لە شاری تێلاڤیڤ دەمێنێتەوە.

لێبوردەی نێودەوڵەتی کاری ئەمریکای هاندەرانە ناولێبرد

ڕێکخراوی لێبوردەی نیودەوڵەتی ڕایگەیاند کە برایری ترامپ لە پێوەندی لە گەڵ قودسی هاندەرانە ناولێبرد.

داخوازی بۆ کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایش

هەشت وڵات لەوانە ئینگلیز و فەڕەنسا داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لە پێوەندی لە گەڵ بڕیارەکەی ترامپیان کرد.

سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمڕۆ سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی قودس وتار دەخوێنێتەوە

دوابەدوای ڕاگەیاندنی قودسی داگیرکراو وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایۆنی لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان دوانیوەڕۆی پێنجشەممە لە سەر گۆرانکارییەکانی ئەم دواییانە و پرسی قودس وتار دەخوێنێتەوە.

مەغریب باڵوێزەکانی فەڕەنسا، ڕووسیا، چین و ئینگلیزی بانگهێشت کرد

مەغریب باڵوێزەکانی فەڕەنسا، ڕووسیا، چین و ئینگلیزی بۆ لێکدانەوەی کارەکەی ترامپ بانگهێشت کرد.

مێرکێل: دەوڵەتی ئەڵمانیا لە گەڵ بڕیارەکەی ترامپ دژە

سەرۆکی ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە ئەو وڵاتە لە بڕیارەکەی دەوڵەتی ئەمریکا بۆ ناساندنی فەرمیی بەیتولموقەدەس وەکوو پێتەختی فەلەستینی داگیرکراو، پاڵپشتی ناکات.

باڵوێزی فەلەستین لە ڕووسیا کارەکەی ترامپ شێتانە وەسف کرد

باڵوێزی فەلەستین لە مسکۆ بڕیارەکەی ترامپ بە فەرمی ناساندنی بەیتولموقەدەس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایۆنیی کارێکی شێتانە ناولێبرد.

داوای پاکستان بۆ کۆبوونەوەی بەپەلەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی

پاکستان لە کاردانەوە بە بڕایرەکەی ترامپ لە سەر قودسی داگیرکراو، داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی کرد.

بەیانییەی نووسینگەی سەرۆک کۆامری سووریا لە کاردانەوە بە بڕیاری ترامپ سەبارت بە قودس

نووسینگەی سەرۆک کۆماری سووریا لە کاردانەوە بە بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە بەفەرمی ناساندنی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایۆنی بەیانییەیەکی دەرکرد.

موگرینی بە دەربڕینی نیگرانی لە بریارەکەی ترامپ، وتی: هەڵوێستی ئەورووپا بەرانبەر قودس ناگۆڕدرێت.

گۆترێش ڕۆژی چوارشەممە سەبارەت بە بە فەرمی ناساندنی قودس لە لایەن ترامپەوە وەکوو پێتەختی ئیسرائیل وتی من بەردەوام ناڕەزایەتیم دەربڕیوە لە سەر هەر جۆرە کارێکی تاک لایەنە کە ئاشتیی ئیسرائیل و فەلەستینیان دەخاتە مەترسییەوە.

ماکرۆن: بڕیارە تاک لایەنەکەی ترامپ سەبارت بە قودس نیگەرانکەرە

سەرۆک کۆماری فەڕەنسا لە کاردانەوە بە بڕایری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە سەر راگەیاندنی قودس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایۆنی ئەو کارەی کارێکی تاک لایەنە و نیگەرانکەر وەسف کرد.

ناردنی بۆچوون

1 + 10 =