AP ١٣٩٤ بەفرانبار ٢٨ ١٠:٥٣

۱۱ کەس و کۆمپانیای ئێرانی کەوتنەبەر گەمارۆی نوێی ئەمریکا

۱۱ کەس و کۆمپانیای ئێرانی کەوتنەبەر گەمارۆی نوێی ئەمریکا

ڕۆژێک دوای دەستپێکردنی ڕەوتی جێبەجێی ڕێککەوتنی ناڤۆکی و هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانی ئێران،هەندێ هەواڵدەریی ڕۆژئاوایی لە سەپاندنی خولێکی دیکەی گەمارۆکانهی ئێران بەسەر ۱۱ کەس و کۆمپانیای ئێرانی هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ ۱۷ی‌ ژوئەنی ‌۲۰۱۶، وه‌زاره‌تی‌ گه‌نجینه‌ی‌ ئه‌مریكا، سزای‌ به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ئێرانی‌ و چه‌ند كۆمپانیایه‌كی‌ ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاند و خرانه‌ لیستی‌ ره‌شه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی‌ گه‌نجینه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه کە  پێنج هاووڵاتی‌ ئێران و تۆڕێكی‌ كۆمپانیای‌ ئه‌و وڵاته، كه‌ ئاسانكارییان بۆ ئێران كردووه‌ پێكهاته‌كانی‌ مووشه‌كی‌ بالیستی‌ به‌ده‌ستبهێنن سزا دراون.

ئەمریکا پاگەندەی ئەوە دەکات كه‌ ئه‌و كۆمپانیایانه‌ له‌ رێگه‌ی‌ دروستكردنی‌ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی‌ وه‌همییه‌وه، پێكهاته‌كانی‌ مووشه‌كی‌ بالیستیان بۆ ئێران ره‌وانه‌ كردووه‌.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئێران سەرجەم پاگەندەکانی ئەمریکا سەبارەت بە مەترسیداربوونی بەرنامە مووشەکیەکەی وەدرۆدەخاتەوە و جەخت لەوە دەکات کە بەرنامەکەی تەنیا بۆ مەبەستی بەرگرییە.

News ID 1504

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha