AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٧ ١٣:٣٠

یەمەن فرۆکەخانەی بێن گوریونی کردە ئامانج

یەمەن فرۆکەخانەی بێن گوریونی کردە ئامانج

وتەبێژی هێزی چەکداری یەمەن لە ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتووانەی هێزەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر فرۆکەخانەی بێن گۆریۆن لە تلاڤیڤ بە مووشەکی بالستیکیی سەرودەنگی فەلەستینی ٢ هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، یەحیا سەریۆ وتەبێژی هێزی چەکداری یەمەن، ڕایگەیاند: یەمەن ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی لە دژی فرۆکەخانەی بێن گۆریۆن لە تلاڤیڤ بە مووشەکی بالستیکی سەرودەنگی فەلەستینی ٢ ئەنجام داوە.

وتیشی: ئەو مووشەکە سەرەڕای سانسۆری دوژمنی زایۆنی، ئامانجەکەی پێکاوە و بۆتە هۆی برینداربوونی ژمارێک و وەستانی گەشتەکانی فرۆکەخانەکە.

وتەبێژی هێزی چەکداری یەمەن، ئاماژەی بەوەش دا کە یەکینەکانی درۆنی یەمەنیش ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان لە دژی ئامانجە گرنگەکانی ئیسرائیل لە ناوچەی یافای داگیرکراوە ئەنجام داوە کە سەرکەوتووانە بوون.

News ID 53299

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha