چوناوچۆن داعشییەکان لە سووریا و عێراقەوە قاچاخ دەکرێن؟

سەرۆکی کۆمیتەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی دایە ڕەوتی قاچاخی داعشییەکان و ئەو نرخەی لەو رێگایەدا خەرج دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، حاکم زاملی سەرۆکی کۆمیتەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق نەهێنیی قاچاخی داعشییەکانی ئاشکرا کرد.

ناوبراو وتی: هەندێک لە بری وەرگرتنی نرخێکی ٥ تا ٥٠ هەزار دۆلاری دەستیان هەیە لە قاچاخی داعشییەکان لە عێراق بۆ سووریا یان لە سووریاوە بۆ عێراق و لەمناوە بە پێی پێگەی تەکفیرییەکە ئەو نرخە جیاوازە.

زاملی خوازیاری پێوشوێن گرتنی یاسایی قاچاخچییەکان و ڕادەست کردنیان بە دەزگای داد بوو.

ڕاشیگەیاند: قاچاخی داعشییەکان بە شێوەگەلی جۆراوجۆرەوە دەکرێت لەوان هەندێک کەسایەتیی بێ ئیرادەی سەر بە دەزگای ئاسایش یان سەر بە لایەنە دیارەکان ئەو کارە ئەنجام دەدەن و یان شوانەکان، داعشییەکان بە قاچاخ دەپەڕێننەوە. هەر بۆیە دەبێ لایەنی هەواڵگری چالاک بکرێت و پێوشوێنی قاچاخچییەکان هەڵگرێت و ڕادەستی دەزگای دادیان بکات، چونکا مەترسیی ئەو قاچاخچیانە کەمتر لە داعش نییە.

زاملی وتیشی: داعشییەکان لە عێراقەوە دەچنە سووریا و لەوێوە دەچنە تورکیا و یان ڕاستەوخۆ لە عێراقەوە دەچنە خاکی تورکیا. بەڵام باوترین شێوەی لە سووریاوە بۆ تورکیا و پاشان بەرەو ئەورووپایە. هێزەکانی ئاسایشی عێراق هەوڵ دەدەن تەواو سنوورەکان کۆنتڕۆڵ بکەن، بەڵام ئەو کارە زۆر دژوارە چونکە سنوورەکانی عێراق لە سووریا نزیکەی ٦٠٠ کیلۆمەترە.

News Code 15035

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 11 =