خوای به‌یتولموقه‌ده‌س ئه‌م شاره‌ ده‌پارێزێت

سه‌رۆکی ڕه‌وتی سه‌دری عێراق سه‌باره‌ت به‌ بڕیاره‌که‌ی دۆنالد ترامپ بۆ گواستنه‌وه‌ی باڵوێزیخانه‌ی ئه‌مریکا بۆ به‌یتولموقه‌ده‌س کاردانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌، موقته‌دا سه‌در، سه‌رۆکی ڕه‌وتی سه‌دری عێراق سه‌باره‌ت به‌ بڕیاره‌که‌ی دۆنالد ترامپ بۆ گوه‌استنه‌وه‌ی باڵوێزیخانه‌ی ئه‌مریکا بۆ به‌یتولموقه‌ده‌س کاردانه‌وه‌ی خۆیی ڕاگه‌یاند.

ئه‌و له‌مباره‌وه‌ ڕایگه‌یاند: قودس هین هه‌موومانه‌ نه‌ک که‌سانی دیکه‌ و ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕاقی بوونی داگیرکاری جیهانییه‌. بۆچوونی تۆ ئه‌ی ترامپ، ئیدانه‌ ده‌که‌م و ڕۆژگاره‌کانی تۆ به‌رته‌سکه‌.

موقته‌دا سه‌در له‌مباره‌وه‌ زیادی کرد: شه‌ڕی خۆت له‌ سه‌ر ئێمه‌ لابه‌ره‌ ئێمه‌ پێویستمان به‌ بۆچوون و به‌ڵێنه‌کانی ئێوه‌ نییه‌. قودس هین ئێمه‌یه‌ و نیشتمانی هه‌موومانه‌. به‌یتولموقه‌ده‌س خودایه‌کی هه‌یه‌ که‌ خۆی له‌م شاره‌ پارێزگاری ده‌کات و خه‌ڵک گیانی خۆیان فیدای به‌یتولموقه‌ده‌س ده‌که‌ن، ئێمه‌ پشتیوانی له‌ به‌یتولموقه‌ده‌س ده‌که‌ین.

شایانی باسه‌ که‌ دۆناڵد ترامپ بڕیاری داوه‌ که‌ باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا بۆ به‌یتولموقه‌ده‌س بگوازێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی تووڕه‌یی موسوڵمانان له‌ جهاندا.

News Code 15005

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =