ئاسایشی سنوورەکانی نێوان عێراق و سووریا بەمزووانە جێگر دەبێت

فەرماندەیەکی عێراقی وتی کە ئۆپەراسیۆنی دابین کردنی ئاسایشی سنوورەکانی ئەو وڵاتە لە گەڵ سووریا بەمزووانە کۆتایی پێدەێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، عەمار کەبیسی لە فەرماندەکانی عێراقی وتی کە ئاسایشی سنوورەکانی عێراق لە گەڵ سووریا بەمزووانە جێگر دەبێت.

ڕاشیگەیاند: لە ماوەی رۆژانی داهاتوو سنوورەکانی عێراق لە گەڵ سووریا هێمن دەبێتەوە.

کەبیسی ئاماژەی بەوەش دا: لە پێناو دابین کردنی باری ئاسایشی سنوورەکان، تاوێرگەلی چاودێری لە درێژەی هێڵی سنووری و بە مەبەستی پێشگری لە دزەکردنی تیرۆریستان لە ناو خاکی سووریاوە بۆ عێراق، لە سنوورەکانی ئەم وڵاتەدا چێ دەکرێت.

شایانی باسە کە هاوکاتی ئەو وتانە، هێزەکانی عێراقی لە گەڵ بەجێ ماوانی داعشی لە ناوچەی سەرووی فورات درێژەی هەیە.

News Code 14991

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =