بە ڕاپۆرتی ئاژنسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا سەید محەمەد حسێنی شاهروودی شەوێ رابردوو لە ڕێوڕيسمی مەولوودیی پێغمبەری گەورەی ئیسلام (سخ) کە لە تەلاری فیردۆسیی زانکۆی کوردستان بەڕێوەچوو، وتی: ئێمە دەبێ لە بەرامبەر دوژمناندا بە دەسەڵات بین و پەرە بدەین بە دەسەڵاتی خۆمان، چونکە تەنیا لەو ئەگەرەدا کە بیانییەکان هەیمەنەی ئیسلام دەیانگرێ و لێی دەترسن.
نوێنەری وەلی فەقێ لە پارێزگای کوردستان جەختی لە هاودڵی و یەکڕیزی زیاتر لە کۆمەڵگای ئیسلامی کردەوە و وتیشی: دوژمنان پیلان و تەڵەکەی جۆراوجۆر بۆ لاوازکردنەوەی ئێمە بە کار دەهێنن و لە ئێستاشدا داگیرکەران ڕوویان لە بەکار هێنانی شەڕی نەرم کردووە.
ئایەتوڵلا حسێنی شاهروودی ئاماژەی بەوەش دا: کاتێک ڕابوونی ئیسلامی و یەکگرتوویی لە وڵاتە ئیسلامییەکاندا پەرەی سەند، داعش و ناکۆکیی ئیتنیکی و مەزەبی پەرە پێدرا. بەڵام لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو یەکە یەکەی پیلانە شۆمەکانی دوژمنان پووچەڵ کرانەوە.
ڕاشیگەیاند: ئەمریکاییەکان خۆشحاڵ بوون و پێیان وابوو کە داعش تا ٣٠ ساڵی داهاتوو لە سەر زەوی درێژە بە شەڕ و خوێنڕشتنی خۆیان دەدەن، بەڵام بە ئیرادە و لوتفی خودا داعشییەکان تێکشکێندران.
Your Comment