به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له بلۆمبێرگ، به هۆی لێدوانه‌کانی ڕه‌زا زه‌ڕاب، له دادگایه‌کی ئه‌مریکا له دژی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به ئاڵ و گۆڕی بازه‌رگانی نێوان تورکیا و ئێران له‌و سه‌رده‌مه‌دا، سه‌رۆک کۆماری تورکیا وتی: به‌و پێیه‌ی که له‌و سه‌رده‌مه‌دا گه‌ماڕۆکان له دژی ئێران ته‌نیا له لایه‌ن ئه‌مریکاوه بووه و نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هیچ ئاسته‌نگێکی بۆی نه‌بوو، تورکیاش هیچ پێبه‌ندییه‌کی به‌و گهماڕۆیانهوه نه‌بوو که جێبه‌جێیان بکات.
سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌مباره‌وه وتی: تورکیا گهماڕؤکان له دژی ئێرانی پێشێل نه‌کردووه و جیهان ته‌نیا ئه‌مریکا نییه.
شایانی باسه که ڕۆژی چوارشه‌مه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو ڕه‌زا زه‌ڕاب له دادگایه‌کی ئه‌مریکایی دانی به سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌دا نا که له کاتی گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران له ڕێگه‌ی تورکیاوه کاری بازه‌رگانی له نێوان ئێران و جیهاندا ئه‌نجام داوه و له دژی هاکان ئاتیلا به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی هالهک بانک قسه‌ی کرد.
تورکیاش له وڵامی ئه‌م کاره دوو که‌سی دادگایی ده‌کات که تۆمه‌تی ساخته کردنی به‌ڵگه بۆ ڕه‌زا زهڕابیان لێدراوه. ناوی ئه‌م دوو که‌سه بریتییه له ئایکان ئه‌رده‌میر و عوسمان زه‌کی نایز که سه‌ر به حزبی جه‌هه‌په‌ی تورکیان.
هه‌روه‌ها به‌رپرسانی تورکیا ڕایانگه‌یاندووه که ئه‌و دادوه‌ره ئه‌مریکاییه‌ی که ڕه‌زا زه‌ڕاب دادگایی ده‌کات سه‌ر به گرووپی گوله‌نه و ئه‌مه که‌یسه سیاسییه و بۆ دژایه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکیایه.
دادگاکه‌ی ئه‌مریکا هه‌روه‌ها محه‌مه‌د زه‌فه‌ر چالایان، وه‌زیری پێشووی ئابووری، سلێمان ئه‌سلان به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی گه‌وره‌ترین بانکی تورکیا و دوو فه‌رمانبه‌ری بانکی ده‌یکه به ناوه‌کانی عه‌بدوڵا ههپانی و لۆنت باڵکانی تۆمه‌تبار کردووه که له کاتی گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا به سه‌دان دۆلاریان له ڕێگه‌ی سیستمی دارایی ئه‌مریکاوه بۆ ئێران گواستووه‌ته‌وه.
تورکیا داوای کردووه که ئه‌م که‌یسه هه‌رچی زووتره له لایه‌ن ئه‌مریکاوه دابخرێت چون له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یه که هیچ بنه‌مایه‌کی یاسایی نییه.
Your Comment