به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محه‌مه‌د زار‌ع زاده سه‌باره‌ت به چوارده‌هه‌مین فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی کوردی له سه‌قز وتی: به هۆی باش بوونی کاره‌کان هه‌ڵبژاردنی کاره‌کان زۆر ئه‌سته‌مه له‌م خوله‌دا. هیوادارام ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی هه‌ڵنه‌بژێردراون له شاره‌کانی خۆیان پشتیوانیان لێ بکرێت.
ئه‌و زیادی کرد: له هه‌موو شاره‌کانی ئێرانه‌وه شانۆ به فستیڤاڵه‌که گه‌یشتووه و ئه‌مه‌ش نیشانی ده‌دات که ئه‌م فستیڤاڵه به باشی ناسێندراوه و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ئاستی هونه‌ری و کوالێتی کاره‌کان یه‌کجار به‌رز ببێته‌وه. هیوادارم که ئه‌م فستیڤاڵه له ڕێزی فستیڤاڵه‌کانی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیران‌دا تۆمار بکرێت تاکوو بتوانێت به باشی په‌ره‌ی زیاتر بسێنێت.
زار‌ع زاده وتی: بێ گومان گه‌یشتن به‌م ئاستی باشی هونه‌ری ئه‌رکی هه‌موومانه و سپاسی هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی سه‌قزیش ده‌که‌م که بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی پله‌ی فستیڤاڵی شانۆی کوردی ئه‌وه‌ی له ده‌ستیان هاتووه ئه‌نجامیان داوه.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی لێژنه‌ی داوه‌ری فسیڤاڵی شانۆی سه‌قز وتی: کوردستان له به‌شی شانۆ لێهاتووی زۆر باشی هه‌یه و ده‌بێت به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت پشتیوانی له هونه‌ری شانۆ له کوردتسان بکرێت تاکوو به‌رهه‌می باشتر بخوڵقێت.
شایانی باسه که چوارده‌هه‌مین خولی فستیڤاڵی شانۆی کوردی هه‌فته‌ی داهاتوو به ئاماده بوونی شانۆکارنای ئێرانی و بیانی له شاری سه‌قز به‌ڕێوه ده‌چێت.
Your Comment