به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له یه‌نی شه‌فه‌ق، بینالی یه‌لدریم، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له کۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی دژه تیرۆری تورکیا له ئه‌نقه‌ره پاگه‌نده‌ی کرد: کۆتایی کاره‌کانی په‌که‌که له‌م وڵاته نیزکه و به زوونی هه‌موویان له‌ناو ده‌به‌ین.
سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا جه‌ختی کرد: چی دیکه په‌که‌که توانی ئه‌وه‌ی نه‌ماوه که دووباره هه‌ستێته‌وه سه‌رپێی و زه‌ربی کاریگه‌رمان لێداون.
له ساڵی ۲۰۱۵ و له دوای تێکچوونی پڕۆسه‌ی ئاشتی تورکیا له‌گه‌ڵ کوردی ئه‌م وڵاته، شه‌ڕی ناوخۆی نێوان و سوپا و هێزه‌کانی په‌که‌که ده‌ستی پێ کردووه‌ته‌وه و تاکوو ئێسته‌ش ڕوون نییه که دانوستانه‌کانی ئاشتی له نیوان هه‌ر دوو لا که‌ی ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه.
یه‌لدریم له درێژه‌دا وتی که تورکیا تاکوو ئێسته به‌ر به‌وه گرتووه که ۵۰ هه‌زار ئه‌ندامی گرووپی تیرۆریستی داعش ته‌ڤڵی ئه‌م گرووپه بن و زیاتر له ۵ هه‌زار ئه‌ندامی داعشیشی ده‌ستگیر کردووه.
Your Comment