بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە کوردسات نیوز، مەلا بەختیار بەرپرسی باڵای یەکێتی نیشتمانی هەرێمی کوردستان لە دوایی ڕووداوەکانی کەرکووک جەختی لە یەکگرتوویی هەرێم کرد و وتی: برێک لە دوای دوو ئیدارەیی لە هەرێمی کوردستانن.
ئەو زیادی کرد: یەکێتی نیشتمانی ئێستە بەشدارە لە حکومەتی هەرێم و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەمریکا پشتیوانی لەم حکومەتەی ئێستای هەرێم بکات.
ئەو وتی: لە ئێستادا پەیوەندی نێوان حزبەکانی هەرێم لە ئاستێکی باشدا نییە و دەبێت ڕێککەوتنی نوێ لە نێوان حزبەکانی هەرێمدا بکرێت و یەکێتیش بەشێک دەبێت لە ڕێگە چارەکان.
لێدوانەکانی هەرێم لە کاتێک دایە کە گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و لیستەکەی دوکتور بەرهەم ساڵح داوا دەکەن کە حکومەتی ئینتەقالی و کاتی پێکبێت.
حکومەتی هەرێم لە میانەی چەند ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی دروست کردنی یەکدەنگی چەندین کۆبوونەەی لەگەڵ حزبەکانی دیکەی کوردستان ئەنجام داوە.
Your Comment