به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له قهرتاس نیوز، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند که هێزه سیاسییه‌کانی هه‌رێم له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که ده‌بێت له ئێستادا دانوستانه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ست پێ بکات.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: لایه‌نه‌کانی کورد له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که لایه‌نێکی سیاسی به ته‌نیا ناتوانێت به‌رپرسیاریه‌تی دانوستانه‌کان له ئه‌ستۆ بگرێت و هه‌موو هێزه سیاسییه‌کانی هه‌رێم دژی دوو ئیداره‌یی بوونی هه‌رێم وه‌ستاونه‌ته‌وه.
بارزانی زیادی کرد: بڕێک له لایه‌نه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌بێت هه‌رچی زووتره به‌ڕێوه بچێت به‌ڵام بڕێکیش له سه‌ر ئه‌م بروایه‌ن که ده‌بێت هه‌ڵبژاردنه‌کان دوا بخرێت.
ئه‌و لێژنه‌یه‌ی که بڕیار وایه له هه‌رێمی کوردستانه‌وه بچێته به‌غدا له که‌سانی باڵای حکومه‌تی هه‌رێم ده‌بن و له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا ده‌بێت هه‌موو هێزه سیاسییه‌کان یه‌کگرتوو بن و له پشتی یه‌کتر بوه‌ستێنه‌وه.
جه‌ختیشی کرد که دۆخی ئابووری هه‌رێمی کوردستان به ئاستێک قه‌یراناوییه که هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌بێت یارمه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم بده‌ن و زیادی کرد: ئه‌گه‌ر هه‌ولێر نه‌توانێت مووچه‌ی خه‌ڵکی هه‌رێم دابین بکات ئه‌م بابه‌ته به خه‌ڵک ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
Your Comment