به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حامد که‌رزای سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئه‌فغانستان له میانه‌ی گفوگۆیهک له‌گه‌ڵ ئاژانسی مێهر ڕایگه‌یاند: ئه‌مریکا له دوای ئه‌وه‌یه که ناکۆکی له ناوچه‌که په‌ره‌ی زیاتر بسێنێت و به‌م شێوه‌یه زیاتر شوێن پێی خۆی له وڵاتانی جیهان خۆش بکات. کاتێک ئه‌مریکا هێرشی کرده سه‌ر تاڵبان خه‌ڵکی ئه‌فغانستان هیوایه‌کی یه‌کجار زۆریان به ئه‌مریکا بوو و من خۆشم که‌سێک بووم که پشتیوانیم له ئه‌مریکا کرد.
ئه‌و زیادی کرد: به‌ڵام به‌داخه‌وه دوای ماوه‌یه‌کی کورت له سه‌قامگیر بوونی ئه‌منیه‌ت له ئه‌فغانستان، ئه‌م وڵاته دیسان تووشی نائه‌منی بووه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت به‌ره‌و شه‌ڕێکی ناوخۆیی دیکه‌ش ده‌ڕوات، کێشه‌که ئه‌وه‌یه که ئه‌مریکا له دوهای بهژهوهندیییهکانی خۆیه‌تی. بۆیه وڵاتانی ناوچه‌که ده‌بێت هۆشیان به‌م دۆخه‌وه هه‌بێت و مۆڵه‌ت نه‌ده‌ن که وڵاتانی بێگانه ده‌ست به سه‌ر ئه‌فغانستاندا بگرن، به تایبه‌ت نابێت مۆڵه‌ت بده‌ن که گرووپی تیرۆریستی داعش له ئه‌فغانستان ڕیشه دابکوتێت.
که‌رزای جه‌ختی کرد: ئێمه به به‌رپرسانی ئه‌مریکامان ڕاگه‌یاندووه که نابێت له ڕێگه‌ی شه‌ڕه‌وه له دوای دابین کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆتان بن، ئه‌مه دروست نییه. ڕوونه که ئه‌مریکا له بوونی شه‌ڕ له ناوچه‌که سوود ده‌بات و ئامانجه‌کانی خۆیی پێ مسۆگر ده‌کات.
ئه‌و له درێژه‌دا وتی: ئه‌مریکا به پێچه‌وانه‌ی یاساکان له خاکی ئێمه زیندانی دروست کردووه و ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئازادی و دیموکڕاستییه و ته‌نانه‌ت له هه‌ڵبژارده‌نه‌کانی ئێمه‌دا ده‌ستێوه‌ردانیان کردووه. ئه‌وه‌ی ئێمه خه‌ونمان پێوه ده‌ده‌ی زۆر جیاوزی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و شته‌ی که ئه‌مڕۆدا به دی هاتوو، ئێمه ورده ورده گهمانمان له ئه‌مریکا دروست بوو.
ئه‌و له درێژه‌دا جه‌ختی کرد: هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به‌و مانا نییه که ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان دژایه‌تی ئه‌مریکا بکات و ئێمه داوای شتی وه‌ها ناکه‌ین، ئێمه ده‌مانه‌وێت که حکومه‌ت زیاتر ئاوڕ له خواستی شارۆمه‌ندانی ئه‌نفغانستان بداته‌وه، ئێمه وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت به خۆنمان هه‌یه و ئه‌گه‌ر ببینین که ئه‌مریکا ئاسته‌نگه له به‌رده‌م به‌ژوه‌ندییه‌کانی ئێمه ئه‌وه خه‌باتی بۆ ده‌که‌ین و ڕووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه.
سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئه‌فغانستان سه‌باره‌ت به داعش له ئه‌فغانستان وتی: داعش هه‌رگیز ڕیشه‌ی له‌م وڵاته‌دا نه‌بووه، به‌ڵکوو به ئاشکرا هاتووه‌ته ئه‌فغانستان و ده‌یه‌وێت له‌م وڵاته په‌ره به ئامانجه‌کانی خۆی بدات که ئه‌ویش ئامانجی ده‌ره‌کییه و ده‌بێته هۆی ڕه‌نج و ئازا و مه‌ینه‌تی زیاتر بۆ خه‌ڵکی ئه‌فغانستان. ئه‌مریکا له ژێر ناوی شه‌ڕی دژه تیرۆر ۱۶ ساڵه که ئه‌فغانستانه به‌ڵام ئازاری خه‌ڵکی ئه‌فغانستان زۆرتر بووه، ئه‌مریکا یان ئه‌وه‌ی له پێکانی ئامانجه‌کانی خۆی شکستی هێناوه یان ئه‌وه‌ی به ئه‌نقه‌ست ئه‌م دۆخه‌ی دروست کردووه له هه‌ر دوو حاڵه‌تدا ئه‌وه خه‌ڵکی ئه‌فغانستانن که باجه‌که‌ی ده‌ده‌ن، ئه‌مه بۆ ئێمه گرنگه و به هیچ شێوه‌یه‌ک نابێت مۆڵه‌ت بدرێت که داعش له ئه‌فغانستان په‌ره بسێنێت.
Your Comment