بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زانیار لوتفی بەرپرسی یەکەی هونەرە وێنەییەکانی حەوزەی هونەری کوردسیان دوای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: فێستیڤاڵی ڕۆشد لە رۆژانی ۲ تا ۱۰ی سەرماوەزی ئەمساڵ لە تەوەرەکانی ئابووریی خۆڕاگرانە و داپەڕ و کردەوە، ڕاهێنانی ئایینی، فەرهەنگ و شارستانییەت، شێوازی ژیان و مافی هاووڵاتی، پەروەردە و ڕاهێنان، گەشەی فێرکاریی فەننی و حیرفەیی، بەشداریی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی، پاراستنی سەرمایەگەلی نیشتمانی، زانست و ژیان و بەشی تایبەتی بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: فیلمی ئەسپ لە نێوان بەرهەمە ناردراوەکان لە گەڵ ۳۳ کورتە فیلمی چیرۆکیی دیکە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین کورتە فیلم لە بەشی ئێرانیدا ڕکابەری دەکات.
بە وتەی لوتفی لەم خولە لە مێهرجانی فیلمی ڕۆشد سەرجەم ۱۱۲ فیلم لە بەشی چیرۆکی بڵند و کورتە فیلمی چیرۆکی و بەڵگەیی و ۶۵ فیلمی بیانی لە وڵاتانی جۆراوجۆر بەشدارن.
فیلمی ئەسپ لە ٣ خولەکدا دەڕوانێتە کاریگەریی میدیا لە سەر زەینی منداڵان و میرمنداڵان.
بۆچوونی ئێوە