کۆبوونەەوەی سێ لایەنەی سووریا لە ژێنێڤ بەڕێوەدەچێت

ڕووسیا،ئەمریکا و ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان سبەینێ بۆ تاوتوێی قەیرانی سووریا لە ژێنێڤ کۆدەبنەوە.

بەڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕوسیا ئەلیەوم، سەرچاوەیەکی دیپلۆماتیک لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی سێ لایەنە لە نێوان ڕووسیا،ئەمریکا و نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە سووریا هەواڵی دا.

 ئەم سەرچاوە ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەکە ڕۆژی چوارشەمە ۱۳ی ژانڤیە لە ژێنێڤ بەڕێوەدەچێت و ئێستیفان دی میستورا نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری سووریا لەم کۆبوونەوەیەدا بەشدار دەبێت.

 دیمەشق پێشتر ئامادەیی خۆی بۆ بەشداریی لە دانوستانی ژێنێڤ لە نێوان دەوڵەتی سووریا و بەرهەڵستکارانی سووری بە نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان ڕاگەیاندبوو.

 وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سووریا ڕۆژی شەمەی ڕابردوو لە دیدار لەگەڵ دی میستۆرا جەختی کردبووە سەر هەلوێستی سووریا  بۆ درێژەدان بە هاوکاری لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ بەرەنگاریی لەگەڵ تیرۆریزم و بەرەوپێشچوونی دانوستانەکان.

News Code 1414

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =