مه‌سعوود بارزانی لە سێ خاڵی ستراتژیکدا هەڵەی کرد

ڕاوێژکاری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاماژە بەوەی کە "مەسعوود بارزانی" تووشی هەڵەی هەڵسەنگاندنی سێ لایەنە بووە، داوای لە لە هەرێمی کوردستان کرد کە خێرا لە گەڵ بەغدا بە ڕێککەوتن بگەن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – عەبدولحەمید بەیاتی: ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان سەرەڕای هۆشداری بەرپرسان و وڵاتانی جۆراوجۆر بەڕێوەچوو، بەڵام مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان نەگەیشتە ئارەزووەکانی خۆی و ناوچەی هەرێمی تووشی گرفتێکی نوێ کرد. سەرەڕۆییەکانی هەرێم لە ژێر فەرمانی بارزانی بووە هۆی جێگربوونی هێزی سەربازیی عێراق لە کورکووک و دووبەرەکیی نێوان کوردەکان کە دوای ڕووداوی کەرکووک پڕڕەنگتر بووەوە.

سرکشی های اقلیم تحت فرمان بارزانی موجب استقرار نظامیان عراقی در کرکوک بەڵام ئەوە کۆتایی ڕووداوەکە نییە چونکا لە درێژەی سەرەڕۆییەکانی بارزانی رۆژی چوارشەممە ۳ی گەڵاڕێژان ئەنجامی ڕیفراندۆمەکە سڕ کرا و هاوکات ڕژیمی زایۆنی و نەتانیاهۆ هەوڵی داوە لە رێگەی گفتوگۆ لە گەڵ بەرپرسانی وڵاتانی جۆراوجۆر لە پێناو ڕازی کردنیان بۆ گوشارخستنە سەر بەغدا، بۆتە هۆی ئاڵۆزتربوونی ڕووداوەکانی هاوپەیوەند بە ڕیفراندۆم.

هەر لەو پەیوەندییەدا و بۆ شرۆڤەکردنی ئەو بارودۆخر وتووێژێکمان لە گەڵ پرۆفیسۆر "دانیەل سرۆر" ڕاوێژکاری پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و لە کارناسانی باڵای ڕێکخراوی "پەیوەندیی دوولایەنەی ئەتلانتیک" و مامۆستای زانکۆی "جان هاپکینز" و نەێنەری تایبەتیی ئەمریکا لە نێوان ساڵەکانی ۱۹۹۴ تا ۱۹۹۶ بۆ ناوبژیگەری لە نێوان موسڵمانان و کۆراوتەکانی یۆگۆسڵاڤیی پێشوو، ئامادە کردووە کە لە خوارەوە دەیخوێننەوە:

* ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان سەرەڕای ناڕەزایەتییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەچوو. ئەو ڕیفراندۆمە پاشهاتی نورێنیی زۆری بۆ هەولێر بە دواوە بووە، ئێوە چۆن ئەو دۆخە هەڵدەسەنگێنن؟

ـ من لە دانیشتنێک کە لە کولێژی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی جان هاپکینزدا هەمبوو، لە گەڵ کوردانی عێراقی دیدارم کرد و بینیم کە تا چەندە داڕماون. وەرگیرانەوەی کەرکووک لە لایەن هێزە عێراقییەکان و ناوچە جێ نانکۆکەکانی دیکەی نێوان هەرێم و بەغدا ببووە هۆی وەڕەزی و هەست بە سووکایەتی لە لایەن ئەوانەوە.

لە لایەکی دیکەوە کەلێنی نێوان لایەنە کوردییەکان بە چەشنێک کە بینیمان بەشێک لە کوردەکان خۆیان لە ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ هێزە عێراقییەکان بوارد، ببووە هۆی سەرسووڕمان و ڕاچەڵەکینیان. کوردەکان ڕەنگە لەو شەڕەدا شکست بێنن، بەڵام یەوان دەیانەوێ ئەو شەڕە درێژەی هەبێت. ئەگەرچی من هیوادارم شەڕ درێژە نەخایێنێت.

* هەڵەکانی بارزانی لەمناوەدا چی بوون؟

ـ بە بڕوای من مەسعوود بارزانی سێ هەڵەی ستراتژیکی هەبووە. ئەو پێی وابوو بە بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم پێگەی سیاسیی خۆی تۆکمەتر دەکات و لەو دەرفەتە بۆ دانوستان لە گەڵ بەغدا بەهرە دەبات و تووشی شەڕ نایەت.

ناوبراو هەروەها لە لێکدانەوەی هەڵوێستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا هەڵەی کرد؛ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان نە تەنیا بەرەوڕووی کاردانەوەی نەرێنیی کۆمەڵگای جیهانی بوو، بەڵکوو ئەوە تەنیا ئیسرائیل بوو کە پێشوازیی لەو ڕیفراندۆمە و پرسی سەربەخۆیی کوردستان کرد. تەنانەت مسکۆ و واشنتۆنیش دژی بەڕێوەچوونی بوون.

بە بڕوای من بەرەنگاربوونەوەی سەربازیی هێزەکانی عێراقی سێهەمین هەڵەی ستراتژیکی بارزانی بوو. ئەو دەبوو ژیەانە بیر بکاتەوە و خۆی لەو شەڕە ببوێرێت. هێزەکانی عێراقی خۆیان ڕێکخستۆتەوە و بە نسیبەتی پێشمەرگە توانست و هێزێکی باڵاتریان هەیە.

هەڵبەت ئەگەر عێراقیش بیهەوێت هێزەکانیان لە سنوورە دیاری کراوەکان لە دەستووری عێراق تێپەڕێنن، هەڵەیەکی نالۆژیکیان کردووە، چونکا ئەو کارە دەبێتە هۆی تەشەنەسەندنی دۆخەکە و عێراق بەرەوڕووی ئاژاوە و نائارامیی زیاتر بە نیسبەتی رۆژانی گیرۆدەبوون بە گرفتی داعشەوە دەکات. عێراقیش پێویستی بە بنیاتنانەوە و ئاشتییە و نەک شەڕ و پێکدادانێکی نوێ.

* بە ئاوردانەوە لە هەلومەرجی ئێستا رێگەچارەی دەرچوون لەو قەیرانە چیە؟ ئایا ئیمکانی ڕێککەوتنی هەولێر لە گەڵ دەوڵەتی عەبادی هەیە؟

ـ کوردەکان نایانەوێت ئۆتۆنۆمیی دەستەبەرکراوی ناو دەستووری ۲۰۰۵ بدۆڕێنێت. تەنانەت ئەگەر لەوبارەدا لە گەڵ بەغدا تووشی ململانێ و ناکۆکی بێت، لەو هەڵویستە ناکشێتەوە. ژیریەتیش لەودایە کە دۆخەکە ئارام بکرێتەوە و بەستێنێک بۆ جێبەجێ کرانی یاسا بڕەخسێت و دەکرێت ئەو کارە بە باشترین شێوە لە گەڵ هێزە خۆجێیەکان ئەنجام بدرێت و بەو شێوە بەغدا و هەولێر بە بێ ئابڕووچوون بچنە پای میزی دانوستان. داڕمان و هەست بە سووکایەتی کردن بە تایبەت لە بواری شوناسدا دەتوانێت هاندەرێکی بەهێز بێت بۆ تووڕەیی و پێکدادان.

لە دانیشتنێک کە لە کولێژی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی جان هاپکینزدا بە ئامادەبوونی کارناسانێک لە ئێران و عێراق هەمبوو، لایەنەکان کۆک بوون لە سەر ئەوەی کە دەستووری عێراق باشترین سەرچاوەیە بۆ چارەسەریی کێشەکانی هاوپەیوەند بە ناوچە جێ ناکۆکییەکان. هەڵبەت ئەوە بە قسە ئاسانترە تا بە کردەوە، بەڵام بەوەشەوە باشترین رێگەجارەی مومکینە.

هەڵبەت ئەوە کێشەیە جێی چارەسەرییە. هەڵبژاردن لە ناوچەگەلێک کە لەباری دیموگرافیاوە ئەندازیاریان بۆ کراوە لە دەیەکانی ڕابردوودا یەکسان بوونە. لە بۆسنیا، کۆزۆڤۆ، ئەفغانستان و ناوچەکانی دیکەدا ئەو شتە بە ئاشکرا دەبیندرێت. دەکرێت هەندێک لە دەنگە تۆمارکراوەکان و دەنگە نادیارەکان لە بەرچاو بگیردرێت. گرینگترین پرسێک کە دەبێ لەوبارەدا دانوستانی لە سەر بکرێت ڕێککەوتن و درێژەدان بەو ڕێککەوتنەیە. ئەو ڕەوتە دەتوانێت سەبارەت بە پرسە جێ ناکۆکەکانی دیکەی نێوان هەولێر و بەغدا و لەوان داهاتی نەوت و  ئەوەی کە چ کەسێک دەتوانێ بە مۆڵەت و بە بێ مۆڵەت نوت وەرگرێت. بە کار بهێنرێت.

ئەو کێشانە جێی جارەسەرین و نابێ بێڵین زیاتر لەو درێژە بخایێنێت. حەیدەر عەبادی باشترین سەرۆک کۆمارێکە کە کوردەکان دەتوانن لە گەڵیدا ڕێککەون. گەیشتن بە ڕێککەوتن لە گەڵ ئەو بەر لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتووی عێراق باشترین ستراتژییە.

عێراق پێویستی بەوەیە کێشە ناوخۆییەکانی چارەسەر بکرێت بۆ ئەوەی لەو رێگاوە بتوانێ ڕۆڵێکی گونجاو بگێڕێت لە بەرەنگاربوونەوەی کێشەکانی ناوچەدا. سیاسەتی ئەمریکاش لەو پەیوەندییەدا دەبێ یارمەتیدان بە چارەسەریی قەیران بێت.

News Code 14046

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =