به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مه‌لا به‌ختیار له گفتوگۆیه‌ک له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وتی: له كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوكاندا ( كۆبونه‌وه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی) رازی بووین كه وه‌فدمان بچێته به‌غدا و به‌پێی ده‌ستوور كێشه‌ی كه‌ركوک و كێشه‌كانی ترمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و مه‌سه‌له‌ی ریفراندۆمیش وه‌ک دۆسیه‌یه‌ک له‌ناو مێژوودا باس بكرێت و ببێته رابردوو نه‌ک مه‌رجمان ئه‌وه بێت كه ریفراندۆم بمێنێت یان ئامانجه‌كانی ریفراندۆم بپارێزین به‌ڕاستی ئه‌مانه نه‌مابوو له كۆبونه‌وه‌كه‌دا.
ئه‌و باسی له دۆخی هه‌رێمی كوردستان له دوای ریفراندۆمه‌وه کرد و وتی: دۆخه‌كه ناله‌باره، ئه‌گه‌ر یه‌كڕیزی ناوخۆ نه‌پارێزین ئه‌وا مه‌ترسیه‌كانی ناوخۆش ده‌چنه سه‌ر ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی كه له دوای كاره‌ساتی كه‌ركوكه‌وه سه‌رییان هه‌ڵداوه.
مه‌لا به‌ختیار، كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم بوو له پێشتردا زیادی کرد: هه‌ستمان به‌و مه‌ترسیانه كردبوو له پێش ریفراندۆم له كوردستان و ته‌نانه‌ت پێشمان داگرت له‌سه‌ر دواخستنی ریفراندۆم که به‌دیلی هاوپه‌یمانان قبوڵ بكرێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێتی بڕیاری بایكۆتكردنی ریفراندۆمی بدایه ئه‌وا مه‌ترسیه‌كان له ئێستا زۆرتر ده‌بوون و لێكترازانی زیاتر له نێوان لایه‌نه‌كان دروست ده‌بوو ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی یه‌كێتیه كه سازانه نه‌ک لێكترازان.
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی یه‌کێتی وتی: ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه نه حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات وه‌ک جاران بیر بكه‌نه‌وه، نه حیزبه‌كانی ئۆپۆزسیۆنیش وه‌ک جاران بیربكه‌نه‌وه. مه‌سه‌له‌ی ریفراندۆم له ئێستادا به ته‌نها بابه‌تێكی سیاسی نییه به‌ڵكو بابه‌تێكی جه‌ماوه‌رییه، ئه‌گه‌ر به‌غدا له گفتوگۆكاندا نیه‌تێكی جدی و باشی پیشاندا و رێكه‌وتنه‌كه‌ی به‌پێی ده‌ستوری عێراقی جێبه‌جێ كرد ئه‌وا ریفراندۆم خۆی ئۆتۆماتیكی ده‌بێته به‌شێک له‌ڕابردوو و ئه‌و بابه‌ته قابیلی گفتوگۆ كردنه.
ئه‌و جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد رازی بووه كه ریفراندۆم ببێته به‌شێک له رابردوو و كار به ئه‌نجامه‌كانی نه‌كات له حاڵه‌تی رێكه‌وتنی هه‌ولێڕ و به‌غدا، زیادیشی کرد: له كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوكاندا به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز دكتۆر فواد مه‌عسوم و كاک مه‌سعود بارزانی رازی بووین كه وه‌فدمان بچێته به‌غدا و به‌پێی ده‌ستوور كێشه‌ی كه‌ركوک و كێشه‌كانی ترمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، مه‌سه‌له‌ی ریفراندۆمیش وه‌ك دۆسییه‌ک له‌ناو مێژوودا باس بكرێت نه‌ک مه‌رجمان ئه‌وه بێت كه ریفراندۆم بمێنێت یا بیپارێزین یا ئامانجه‌كانی ریفراندۆم بپارێزین به‌ڕاستی ئه‌مانه نه‌مابوو له كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوكاندا.
ئه‌و هه‌روه‌ها وتی: ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دووكان خرابووه روو ته‌نها بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوک بوو، شه‌نگال و زومار و پردێی تیادا نه‌بوو، بڕیار بوو لیوایه‌كی مام جه‌لال بێته كه‌یوان له كه‌ركوک له‌گه‌ڵ هێزێكی هاوبه‌شی ئه‌مریكی و به‌ریتانی نیشته‌جێ بكرێن و به هاوبه‌شی پۆلیسی فیدراڵی چاودێری دۆخی ئه‌منی بكه‌ن. هه‌روه‌ها بڕیار درا وه‌فدێک سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن و به‌ده‌ستوری كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غداد چاره‌سه‌ر بكه‌ن له‌سه‌ر نه‌وتیش كێشه‌كان به‌گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌ڵام دوای 12 كاتژمێر به‌و خاڵانه‌ی به‌غدا رازی بووین هێرشیان كرده سه‌ر كه‌ركوک.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هێرش كردنه سه‌ر كهركوکی به كاره‌ساتی جه‌رگبڕی مێژوویی وه‌سف کرد و وتی: ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجامدرا و ده‌ركه‌وت به‌رنامه‌ی تر جگه له‌و به‌رنامه‌یه‌ی ئێمه له‌كۆبوونه‌وه‌ی دوكان بۆ كه‌ركوک له‌سه‌ری رازیبووین له ئارادا هه‌بوبێت ئه‌وا ده‌بێت بسه‌لمێنرێت و پاشان هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی گفتوگۆیان له پشت پارتی و یه‌كێتی و حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه كردوه له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌بێت بدرێنه دادگا. ئه‌و سێ كه‌سه دیاره ناوییان زۆر ده‌هێنرێت و وێنه‌یان بڵاو كراوه‌ته‌وه كه له‌گه‌ڵ به‌غدا و لایه‌نی تر قسه‌یان كردووه له‌سه‌ر كه‌ركوک، جا ئه‌وه هه‌ر ئه‌و سێ كه‌سه نین و خه‌ڵكی تریش هه‌ن واسته‌یان كردوه و لێک نزیكبونه‌وه‌یان دروست كردوه و له به‌غدا رۆڵیان هه‌بووه.
ئه‌و زیادی کرد: دوای لێكۆڵینه‌وه نه‌ک ناوی ئه‌و سێ كه‌سه ئه‌وا ناوی خه‌ڵكی تریش لهب هیاننامهیهكدا بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه. كاک ئاراس هیچ پۆستێكی سیاسی و ئه‌منی له‌ناو یه‌كێتی نییه، ته‌نها ئه‌وه‌یه برازای جه‌نابی مام جه‌لاله، ئه‌و ئاگاداری هیچ نییه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له ده‌می هه‌ڤاڵه‌كانی تر ببیبستێت، ئه‌گه‌رنا هیچ شتێكی ره‌سمی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوكانی پێنه‌وتراوه و ئاگای لێ نه‌بووه.
مه‌لا به‌ختیار سه‌باره‌ت به داواكاری پێكهێنانی حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی بۆ كوردستان وتی: ئه‌وه پێشنیاری ئێمه نییه وه‌ک یه‌كێتی، به‌ڵام هی هه‌رلایه‌نێک بێت ئه‌گه‌ر پێمان بڵێن، ده‌بێت مه‌كته‌بی سیاسی له كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا بریار له‌وباره‌یه‌وه بدات، به‌ڵام بڕواناكه‌م بڕیاری بهشداریك ردن بده‌ین. بێگومان ئێمه هیچ لیستێک له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی په‌سه‌ند ناكه‌ین ئومێده‌وارین پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بكرێت كه من بۆ خۆم پێم وایه ماوه‌یه‌ک دواده‌كه‌وێت به‌هۆی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستاوه به‌گیانی براده‌رانه ئه‌و كێشه‌یه له‌گه‌ڵ برای به‌ڕێزمان به‌رهه‌م ساڵح چاره‌سه‌ر بكه‌ین. ناكرێت بێته‌وه ناو یه‌كێتی و لیستی جیای هه‌بێت، ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی بێت ئه‌وا ئازاده لیستی جیاوازی هه‌بێت.
Your Comment