بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولرەحمان غەزعەلی، بەرپرسی راگەیاندنی فەرماندەیی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق، بەخەندان-ی راگەیاند: پرۆسەی کۆنتڕۆڵکردنەوەی کەرکووک بەپێی فەرمانی حکومەتی فیدراڵی کۆتایی ھاتووە.
وتیشی:ھەموو دەزگا حکومییەکان و کێڵگە نەوتییەکان، بەبینای پارێزگاریشەوە لەژێر کۆنتڕۆڵی ھێزەکانیانە.
سەبارەت بەبەردەوامی جوڵەی ھێزەکانیان، غەزعەلی وتی: "ئیشەڵا ھەرلێرە دەمێنینەوە، بەڵام ئێمە چاوەڕێی فەرمانی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانین".
بەیانی ئەمرۆ ھێزەعێراقییەکان لەناوچە کێشەلەسەرەکان چەند شوێنکیان کۆنتڕۆڵکردوو، ھێرشیان کردە سەر پێشمەرگە.
تائێستا دۆخی کەرکوک، و ناوچەکانی دەورووبەری ئاڵۆزە، و ھێزی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لەناو کەرکوکن.
Your Comment