به ڕاپۆرتی هه‌واڵنێری مێهر، ڕێوڕه‌سمی نمایشدانی فیلمی چیرۆکی عاشقی به پشتیوانی حه‌وزه‌ی هونه‌ریی پارێزگای کوردستان، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌مه ۱۶‌ی به‌فرانبار له هۆڵی په‌ردیسی سینه‌ما به‌همه‌نی سنه به ئاماده‌بوونی ئه‌حمه‌د ڕه‌مه‌زانزاده ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌که و تاقمێک له ئه‌کته‌ره‌کانی ئه‌م فیلمه به‌ڕێوه چوو.
ئه‌مین مورادی به‌ڕێوه‌به‌ری حه‌وزه‌ی هونه‌ریی پارێزگای کوردستان له سه‌ره‌تای ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا وتی: ئه‌م مانگه به هۆی ساڵیادی له دایکی بوونی پێغه‌مبه‌ره‌وه بۆ ئێمه مانگێکی ئازیزه و هه‌وڵیشمان داوه تاکوو له‌م مانگه‌دا زۆرترین چالاکی فه‌رهه‌نگیمان ببێت.
ئه‌و له درێژه‌دا وتی: حه‌وزه‌ی هونه‌ریی پارێزگای کوردستان هه‌وڵ ده‌دات تاکوو ئه‌و ئاسته‌ی توانای دارایی هه‌بێت یارمه‌تی چینی هونه‌رمه‌ندانی کوردستان بدات که ژماره‌یان یه‌کجار زۆره، من هه‌میشه وتوومه که ئه‌گه‌ر برزیلییهکان به که‌مترین پاره‌وه پاشای تۆپی پێن، ئه‌وه هونه‌رمه‌ندانی کورد به که‌مترین ئاسانکاری و پاره‌وه پاشای هونه‌ری فیلمسازین.
به‌ڕیوه‌به‌ری گشتی حه‌وزه‌ی هونه‌ری پارێزگای کوردستان له کۆتایدا وتی: ئێمه له لایه‌ن خۆمانه‌وه سپاسی ئه‌حمه‌د ڕه‌مه‌زانزاده و سه‌رجه‌م ستافی ده‌رهێنه‌ری ئه‌م فیلمه پیرۆزه ده‌که‌ین که به جوانی هه‌وڵیان داوه تاکوو به‌شێک له زامی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان وێنا بکه‌ن.
دواتر ئه‌حمه‌د ڕه‌مه‌زانزاده ده‌رهێنه‌ری فیلمی چیرۆکی عاشقی قسه‌ی کرد و وتی: من له دایکبووی ۱۳۴۲ی هه‌تاوی له شاری بیجاڕم، هه‌ر بۆیه بڕاستی خۆشحاڵم که ئه‌مڕۆ له ماڵی خۆمدا فیلمه‌که‌م نمایش ده‌کرێت.
ئه‌و درێژه‌ی دا: چاوه‌ڕوانی ڕه‌خنه‌ی بێ پێچ و په‌نای هه‌ر هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌م که فیلمه‌که ده‌بینن و ڕه‌خنه‌یان لێی هه‌یه چون به‌ڕاستی له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌م که ئه‌وه ڕه‌خنه و وردبوونه‌وه‌ی بینه‌ره که ده‌توانێت یارمه‌تی من بدات تاکوو له داهاتوودا به‌رهه‌مێکی به‌هێزتر بخوڵقێنم.
ڕه‌مه‌زانزاده دواتر ئاماژه‌ی به‌وه کرد که وه‌به‌رهێنه‌ری فیلمه‌که مه‌سعوود جوزانی له ئاڵمانیه و نه‌یتوانیوه له‌م ڕێوڕهسمها به‌شدار بێت. هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه تۆمارێکی ده‌نگی له وه‌به‌رهێنه‌ری فیلمه‌که بۆ ئاماده‌بوانی هۆڵی په‌ردیسی سینه‌ما به‌همه‌ن بڵاو کرده‌وه.
مه‌سعوود جۆزانی له‌م په‌یامه تۆمار کراوه‌دا وتی: سڵام له هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان، من پاییز و زستانی ساڵی ۱۳۴۲ی هه‌تاوی له شاری سنه ژیاوم و دوای ژیان له سنه بوو که به وردی تێگه‌یشتم بۆچی باوکم ئه‌وه‌نده هاوڕێی نزیکی کوردی هه‌یه و به‌ڕاستی هه‌رچی له هۆنهردۆستی خه‌ڵکی کورد بڵێم که‌مم وتووه، ده‌قێق هه‌ر به‌م هۆیه‌ش بووه که من له ساڵی ۱۳۶۴ی ههتواویهوه به‌رده‌وام پشتیوانیم له ئه‌حمه‌د ڕه‌مه‌زانزاده کردووه و کاتێک وتی ده‌مه‌وێت ئه‌م فیلمه سازبکه‌م، هه‌رچی له‌ده‌ستم هات کۆتایم نه‌کرد و هه‌ر بۆیه ته‌نها ده‌ڵێم ئه‌م فیلمه پێشکه‌شه به هه‌مووتان و هیوادارم چێژی لێببه‌ن و توانیبێتی به‌شێک له ئازاره‌کانی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه نیشان بدات.
دواتر به‌همه‌ن زهڕینپوور ئه‌کته‌ری ناوداری کرمانشانی که له چیرۆکی عاشقی-دا ڕۆلی باپیره‌ی گێڕاوه، وتی: قسه‌یه‌کی کۆن هه‌یه که ده‌ڵێت، هیلاکم و تاقه‌تی سه‌رقاڵیم نه‌ماوه، ڕاستیان ده‌وێت منیش هیلاکم و تاقه‌تی سه‌رقاڵ کردنی خه‌ڵکم نه‌ماوه، به‌ڵام کاتێک سیناریۆی فیلمی چیرۆکی عاشقیم خوێنده‌وه تێگه‌شتم، ئه‌مه بۆ سه‌رقاڵ کردن نییه و ئه‌مه کارێکه که هه‌رچی هیلاکیش بیت ده‌بێت یارمه‌تی بده‌ی تاکوو به ئه‌نجام بگات و هه‌ر به‌م هۆیه‌ش قبووڵم کرد که له‌م فیلمه‌دا ڕۆڵ بگێڕم.
ئه‌و له درێژه‌دا وتی: من هه‌ر که هاتمه شاری سنه، قسه و باسی زۆرم له‌سه‌ر جنابی ئه‌مین موردای به‌ڕیوه‌به‌ری خانه‌ی هونه‌ری سنه بیست که زیاترین چالاکی هونه‌ری شاره‌که له‌سه‌ر شانی ئه‌وانه و لێره‌وه گه‌ره‌کمه ماندوو نه‌بوونیان لێبکه‌م چون به‌ڕاستی فیلمی چیرۆکی عاشقی شایه‌نی ئه‌م ڕێز لێگرتنه بوو.
شێلان ڕه‌حمانی، ئه‌کته‌ری ژنی چیرۆکی عاشقیش له درێژه‌ی مه‌راسیمه‌که‌دا وتی: بۆ من ئه‌م کاته کاتێکی یه‌کجار پیرۆزه چون به‌ڕاستی هه‌ر له ڕۆژی یه‌که‌مه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بووم که لێره و له سینه‌ما به‌همه‌ن له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی هاوشاری ئازیزی خۆم فیلمه‌که ببینم، ئه‌و سینمایهی که خۆم ده‌یان جار بۆ دینتنی فیلم به‌شداریم تێدا کردووه.
ئه‌و له درێژه‌دا وتی: ئێسته که فیلمه‌که ته‌واو بووه، هێشتا بۆم ئه‌سته‌مه قبووڵی بکه‌م که به ئه‌نجام گه‌یشتووین چون به ده‌یان ئاسته‌نگی جۆراجۆر هاته سه‌ر ڕێگه‌مان که کێشه‌ی بۆ ده‌رهێنانی فیلمه‌که ساز ده‌کرد، ته‌نانه‌ت له هه‌ڵه‌بجه دۆخه‌که وه‌ها ئاستنه‌گ بووه‌وه که خه‌ڵکی نه‌یان ده‌وێرا هاوکاری ئێمه بکه‌ن و ده‌ترسان، به‌ڵام هه‌رچۆنێک بوو ته‌واو بوو و به‌ڕاستی خۆشحاڵم که ئێسته لێره و له شاره‌که‌ی خۆم به‌رهه‌مه‌که‌ی خۆم ده‌بینم.
دواتر له درێژه‌ی مه‌راسیمه‌کدا له لایه‌ن خانه‌ی هونه‌ری پارێزگای کوردستانه‌وه له‌وحه‌یه‌کی ڕێزلێنان به هه‌ر یه‌ک له ئه‌حمه‌د ڕه‌مه‌زانزاده، به‌هه‌مه‌ن زهڕینپوور و شیلان ڕه‌حمانی پێشکه‌ش کرا و له کۆتاییدا فیلمی چیرۆکی عاشقی بۆ سه‌رجه‌م ئاماده بووانی هۆڵی په‌ردیسی سینه‌ما به‌همه‌نی شاری سنه نمایش کرا.
Your Comment