شاره‌زایه‌کی سیاسی ئه‌مریکا:

ئیسڕائیل دەیەوێت ده‌وڵه‌تێکی لاواز له‌ ناوچه‌که‌ دروست بێت

ناسەی هەواڵ: 4106802 -
ستێفان له‌ندمه‌ن ئاماژه‌ی به‌ ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان کرد و وتی: ته‌نیا ئیسڕائیل له‌م ڕیفرنادۆمه‌ پشتیوانی کرد چون له‌ دوای ده‌وڵه‌تانی لاواز له‌ ناوچه‌که‌یه‌.

ئاژانسی مێهر، به‌شی نێونه‌ته‌وه‌ی - فاتمه‌ محه‌مه‌دی: سه‌ره‌رای دژایه‌تی به‌غدا و زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانی هه‌رێمی کوردستان ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی و جیابووه‌نه‌وه‌ له‌ عێراقی له‌ ۲۵ سێپتامبه‌ر به‌ڕێوه‌ برد.

چاودێڕانی له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ن که‌ ئه‌گه‌ری جیا بوونه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌ عێراق له‌ سوودی خه‌ڵکی کورد نییه‌؛ چون وڵاتێکه‌ که‌ له‌ نێوان وڵاتانی دیکه‌ قه‌تیس کراوه‌ و کێشه‌ی ژئۆپۆلیتیکی هه‌یه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یش دانی به‌ سه‌ردا نانرێت.

ستێفان له‌ندمه‌ن، شاره‌زای سیاسی ئه‌مریکایی له‌مباره‌وه‌ به‌ هه‌واڵنێری مێهر وتی: ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌توانێت به‌ستێن بۆ شه‌ڕی ناوخۆیی له‌ عێراق ساز بکات.

ئه‌ جه‌ختی کرد: دوای ڕیفراندۆم، به‌غدا هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازی کردووه‌، تاکوو ناوچه‌که‌ و کیڵگه‌ نه‌وتییه‌کان ئازاد بکات که‌ ڕۆژانه‌ سه‌دان هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی تێدا به‌رهه‌م دێت. به‌م پێیه‌ شه‌ڕی ناوخۆیی عێراق سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه‌.

له‌ندمه‌ن وتی: سه‌رۆک کۆماری تورکیاش هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی بۆری نه‌وت بۆ سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاستی کردووه‌ و داوای کردووه‌ که‌ ڕێبه‌رانی کورد ده‌ست له‌م هه‌نگاوه‌ هه‌ڵبگرن.

ئه‌و زیادی کرد: هێزه‌کانی عێراق و تورکیا مانۆڕی سه‌ربازی هاوبه‌شیان ڕاگه‌یاند، مانۆڕێک بۆ ده‌ستێوه‌ردانی هاوبه‌ش.

له‌نده‌مه‌ن سه‌باره‌ت به‌ بۆچوونی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به‌ ڕیفراندۆم وتی: به‌غدا، ئه‌مریکا و نوێنه‌ره‌کانی پارلمانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا ڕیفراندۆمه‌که‌یان ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه‌ و وتوویانه‌ که‌ ده‌ره‌نجامی ئه‌م ڕیفراندۆمه‌ به‌ فه‌رمی ناناسن و جه‌ختیان له‌ یه‌کگرتووی خاکی عێراق کردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌و زیادی کردڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌مباره‌وه‌ وتوویه‌تی که‌ واشنتۆن دژی ڕیفرنادۆمه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانه‌ که‌ ۲۵ی سێپتامبه‌ر به‌ڕێوه‌ چوو. هه‌روه‌ها هه‌موو دراوسێکانی هه‌رێم و و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌ویش ڕه‌تیان کردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌م شاره‌زا ئه‌مریکاییه‌ درێژه‌ی دا: ته‌نیا نێتانیاهۆ ڕایگه‌یاند که‌ له‌ هه‌وڵی یاسایی خه‌ڵکی کوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆ بوون پشتیوانی ده‌کات، ئه‌و هیوای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێم ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ناوچه‌که‌ تووشێ ناکۆکی زیاتر بێت و وڵاتان دیکه‌ش لاواز بن و ببێته‌ هۆی ده‌سه‌ڵاتی زیاتری ئیسڕائیل.

ئه‌و سه‌باره‌ت به‌ بۆچونوی ئێران وتی: ئێران دژی جیابوونه‌وه‌ی کورده‌کانه‌ و داوای کردووه‌ که‌ ده‌ست به‌ یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراقدا بگیردرێت، چه‌ند ڕۆژ به‌ر له‌ ئێستاش گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی خۆیی به‌سه‌ر هه‌رێمدا داخست.

ئه‌و هه‌روه‌ها زیادی کردڵ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیش به‌ یه‌کده‌نگی به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک هۆشداری دا که‌ ڕیفرنادۆم ده‌بتوانێت ببێزته‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر ناوچه‌که‌ و داوای کرد کێشه‌کان به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بکرێت.

له‌ندمه‌ن له‌ کۆتایدا وتی: یه‌که‌مایه‌تی ناوچه‌که‌ ده‌بێت سه‌قامگیری و بنبڕ کردنی ڕیشه‌ی تیرۆر بێت.  زۆر به‌ دووری ده‌زانم که‌ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌م زوانه‌ چارسه‌ر بێت چون ئامانجی ئمپریالیسمی جیهانی له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌ یه‌ک ناگرێته‌وه‌.

ناردنی بۆچوون

6 + 2 =