به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سومرییه، سه‌لیم جه‌بوری، سه‌رۆکی پارلمانی عێراق له میانه‌ی گه‌ڵاڵه‌یه‌ک داوای له هه‌رێمی کوردستان کردووه تاکوو ده‌رنجامی ڕیفراندۆم ههڵبشهوێنێتهوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌لیم جه‌بوری له گه‌ڵاڵه‌یه‌کی ۷ خاڵی پێشکه‌ش کرد تاکوو به‌و پێیه هه‌موو کێشه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌رێم چاره‌سه‌ر بکرێت.
له‌م گه‌ڵاڵه‌یه جه‌خت له یه‌کگرتوویی خاکی عێراق کراوه به به‌شداری سه‌رجه‌م پێکهاته و ئاینه‌کانی عێراق. هه‌روه‌ها سه‌لیم جه‌بوری داوای کردووه که ده‌رنجامی ڕیفراندۆمه‌که‌ی هه‌رێم له لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌ولێره ڕه‌ت بکرێته‌وه و به‌م جۆره کێشه‌که چاره‌سه‌ر بکرێت.
ئه‌و هه‌ر وه‌ها داوای کردووه که سه‌رجه‌م کێڵگه نه‌وتی و گازییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ڕاده‌ستی به‌غذا بکرێت تاکوو له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوه‌نده ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگیردرێت.
له به‌ندێکی دیکه سه‌لیم جه‌بوری داوای کردووه که سه‌رجه‌م ناوچه جێ ناکۆکه‌کان له لایه‌ن هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌وه ڕاده‌ستی سوپای عێراق بکرێت تاکوو سوپای عێراق له‌م ناوچانه ئه‌منیه‌ت جێگیر بکات.
ئه‌و هه‌روه‌ها داوای کردووه که له ئیداره حکومییه‌کان چاکسازی بکرێت و ئاواره‌کان له ماوه‌ی ۶ مانگدا بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان.
Your Comment