به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سی ئێن ئێن سه‌باره‌ت به به‌رجام وتی: ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی بابه‌تێکی نێونه‌ته‌وه‌ییه و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دانی به‌سه‌ردا ناوه. کشانه‌وه له‌م ڕێککه‌وتنه تاوانی زۆر قورسی بۆ ئهومریکا ده‌بێت، لام وانیه ئه‌مریکاییه‌کان ئه‌م تاوانه قورسه قبوڵ بکه‌ن، بڕوای جیهانی به ئه‌مریکاش نامێنێت.
ئه‌و زیادی کرد: له لایه‌که‌وه بابه‌تی بڕوا کردن به یه‌کتر و یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان گرنگه و له لایه‌کی دیکه لابردنی گه‌ماڕۆوه نادادپه‌روه‌رانه‌کان. ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا له به‌رجام بکشێته‌وه، ئێمه ده‌توانین کاری زۆر ئه‌نجام بده‌ین و له ماوه‌ی ته‌نیا چه‌ند ڕۆژ ده‌توانین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دۆخی به‌ر له به‌رجام و ببینه‌وه به وڵاتێکی ناڤۆکی.
ڕۆحانی ئاماژه‌ی دا: ئه‌مه‌ی که ئه‌مریکا ده‌کشێته‌وه یان نا زۆر گرنگ نییه، ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌م بابه‌ته‌یه که ئه‌مریکا به هۆی ئه‌و سووده‌ی له به‌رجام ده‌یبات، ئه‌گه‌ر له‌م ڕێککه‌وتنه بکشێته‌وه خۆی زیاترین زه‌ره‌ر ده‌کات.
ئه‌و سه‌باره‌ت به که‌م کردنه‌وه‌ی ئاستی ناکۆکییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا وتی: ئێران به‌رده‌وام له دوای که‌م کردنه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کانه، به‌ڵام کاتێک لایه‌نی ئه‌مریکایی له دوای به‌رز کردنه‌وه‌ی ناکۆکییه‌کان بێت، بێ گومان ئێمه‌ش هه‌نگاوی پێویستی خۆمان هه‌ڵده‌گرین. ئێمه له ناوچه‌که نیگه‌رانیمان له هیچ شتێک نییه چون ئێمه وڵاتێکی به‌هێزین و جیا له‌وه له دواین هه‌ڵبژاردنه‌کان ۴۱ ملیۆن نه‌فه‌ر له خه‌ڵکی ئێران هاتنه سه‌ر سه‌ندوقه‌کان ده ده‌نگیان دا، ئێمه ته‌واو له خۆمان دڵنیاین.
ئه‌و سه‌باره‌ت به سووریا وتی: بۆ ئێمه یه‌کجار گرنگ بوو که تیرۆریسته‌کان له سووریا زاڵ نه‌بن و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه یارمه‌تی به‌شار ئه‌سه‌دمان داوه و پشتیوانی لێده‌که‌ین. ئه‌گه‌ر ئێران یارمه‌تی عێراق و سووریای نه‌ده‌دا، تیرۆریسته‌کان ئێسته له جیهان زیاترین ده‌سه‌ڵاتیان بوو. داهاتووی سووریاش سه‌ندوقی ده‌نگه‌کان ڕوونی ده‌کاته‌وه و خه‌ڵک خۆیان ده‌بێت چاره‌نووسی خۆیان دیاری بکه‌ن نه‌ک هیچ هێزێکی بیانی.
ئه‌و سه‌باره‌ت به کۆریای باکوور وتی: ئه‌زمونی به‌رجام له جیهاندا ئه‌زمونێکی بێ وینه بووه، لام وایه ئه‌گه‌ر وه‌ها ئه‌زمونێک له کۆریای باکووریش دووباره بکرێته‌وه هه‌موو جیهان سوودی لێده‌بات، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه که لایه‌نی به‌رانبه‌ر دواجار ڕێککه‌وتنه‌که پێشێل نه‌کات چون ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕوو بدات بڕوا له هیچ جێگه‌یه‌کی جیهان نامێنێت.
Your Comment