گۆی زەوی لە ٩ گۆوە دەبینرێت

لێکۆڵەران لە لێکۆڵیەنەوەیەکدا تێگەیشتن کە ٩ دەتوانن ژیان لە سەر زەوی ببینن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هواڵی مێهر لە زی نیوز، تا ئێستا گۆیەکی زۆر دۆزراوەتەوە کە لە دەوری ئەستێرە دوورە دەستەکان دەخولێنەوە. زۆربەی ئەوانە کاتێک دەبینرێن کە لە بەر ئەستێرەوە تێدەپەڕن (چونکوو بەر بە تیشکی ئەستێرەەکە دەگرن). ئەو دیاردەیە ناوی ترانزیتیان لێوە ناوە. ئێستا لێکۆڵەران لە کارێکی هاوشێوەدا تاقیان کردەوە کە ئایا دەتوانرێت هەر بە ئەم شێوە گۆیەکانی تر زەوی ببینن یا خود نە.

بە پێێ لێکدانەوەکانیان ٦٨ گۆ ناسراون کە لە ئاوەها دۆخێکدان کە دەتوانن زەوی و دراوسێیە بەردینەکانی ببینن.

لە ڕاستیدا لێکۆڵەرانی زانکۆی کویین بلفاست و ڕێکخراوی لێکۆڵینەوەکانی کۆمەڵەی هەتاوی مەکس بلانک لە ئەڵمانیا لە ئەو ئایدیایە بە شێوەی پێچەوانە کەڵکیان وەرگرت تا تێبگەن کە شارستانییەتییە گەردوونییەکان دەتوانن چ بەشێک لە کۆمەڵەی هەتاو ببینن.

ئەوان بۆ ئەم مەبەستە سەرەتا دیاریان کرد چ بەشێک لە ئاسمان زیاترین شوێن لە کۆمەڵەی هەتاویان پێوە دیارە. بەم پێیە ڕێبازێکیان لە ئاسمان لە بەرچاو گرت کە ناوی ناوچەی ترانزیتیان لە سەری نا.

سەیر ئەوەی کە گۆوە بەردینە بچووکەکان وەکوو مڕیخ، زەوی و ڤێنووس زۆر ئاسان تر لە گۆوە گەورەکانی دەبینران.

بە وتەی رابێرت ڤێڵز، نووسەری ئەو لێکۆڵینەوە گۆوە گەورەکان بەشێکی زیاتر لە تیشکی هەتاو داگیر دەکەن کەوابوو بینینیان ئەستەم ترە دەبێت.

ئەوان تێگەیشتن لە هەر خاڵێکەوە لە دەرەوەی کۆمەڵەی هەتاو تەنیا سێ گۆ دەتوانرێت ببینرێت.

ئەوان تێگەیشتن لە نێو هەزاران گۆ، تەنیا ٦٨ دانەیان دەتوانێت یەک یا چەند گۆ لە ڕێگای ترانزیتی کۆمەڵەی هەتاوەوە ببینن. ٩ دانە لە ئەو گۆوانە لە شوێنێکی زۆر باش جێیان گرتووە بۆ بینینی ترانزیتی زەوی. ئاڵبەت وا دیارە هیچ یەک لە ئەو گۆوانە لە سەران ژیان ناکرێت.

لە پاڵ ئەم باسانەوە لێکۆڵەران گەیشتوونەتە ئەو ئاکامە کە ئێستاکە لانیکەم ١٠ دنیای نەناسراو بوونی هەیە کە دەتوانن گۆی زەوی ببینن.

News Code 12733

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =