هۆشی دەسکرد جیهان بەڕێوەدەبات

سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئەوەی لە بواری هۆشی دەسکرددا سەرکەوێت، بە سەر جیهانیشدا زاڵ دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر بە گێرانەوە لە ڕاشاتوودەی، ڤیلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا رۆژی ڕابردوو لە لێدوانێک بۆ خوێندکارانی ڕووسی وتی: گەشەی هۆشی دەسکرد دەرفەت و هەڕەشەی زۆری بە دواوە دەبێت و لە ئێستادا دژوارە پاشهاتەکانی پێشبینی بکرێن.

پووتین هۆشداری دا کە هەر کەس بتوانێ ئەو بوارە رێبەری بکات، بە سەر جیهانیشدا زاڵ دەبێت.

ناوبراو وتیشی: هۆشی دەسکرد نە تەنیا داهاتووی ڕووسیا بەڵکوو داهاتووی تەواوی مرۆڤایەتییە. بەڵام ئەگەر کەسێک دەسەڵات پاوان بکات، ئەوە شتێکی باش و قبووڵکراو نابێت.

لە لایەکی دیکەوە سەرۆک کۆماری ڕووسیا بەڵێنی دا کە ڕووسیا پێشکەوتنەکانی خۆی لە بواری هۆشی دەسکرد بە هاوبەشی ئاراستەی تەواو وڵاتانی جیهانی دەکات.

پووتین لە درێژەدا ئاوری لە پرسە زانستییەکانی دیکەی وەک گەردوون، تەندروستی و توانستی مێشکی مرۆیی دایەوە و ڕاشیگەیاند: دەکرێت لە توانستی چاو بۆ وەگەڕخستنی سیستمە جۆراوجۆرەکان کەڵک وەرگیرێت. هاوکات ئەگەری لێکدانەوەی کرداری مرۆیی لە هەلومەرجی دژواری وەک ئامادەبوون لە گەردوونیشدا مومکین دەکات.

ناوبراو پێشبینی ئەوەیشی کرد کە لە شەڕەکانی داهاتوودا بەهرە لە فرۆکە بێ فرۆکەوانەکان وەردەگیرێت.

لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە کاتێکدایە کە هاوکاتی گەشەی خێرای هۆشی دەسکرد، رێبەرانی جیهانیش پێیان وایە دەبێ لەو بوارە تەکنۆلۆژییەدا پێشەنگ بن.

News Code 12496

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 2 =