هەولێر دەبێ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هەڵوەشێنێتەوە

دوکتۆر مێهمەت مەهدی ئاکەرجەختی لە زەروورەتی چارەسەریی کێشەکانی عێراق لە پێویستیی پێداچوونەوەی هەولێربه بڕیاری بەڕیوەبردنی ڕیفراندۆمی سەرەبەخۆیی هەرێم کرد.

ئاژانسی مێهر، بەشی نێونەتەوەیی – پەیمان یەزدانی: چەند رۆژ لەوە پێش سەردار محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداریی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ دیدار لە گەڵ بەرپرسانی باڵای سیاسی و سەربازیی تورکیا و لەوان ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، سەردانی ئەنقەرەی کرد.

لەو سەفەرە ٣ رۆژەیەدا کە لە سەر بانگهێشتی ژینڕاڵ هولۆسی ئاکار، هاوتای سەردار باقری ئەنجامی گرت، چەندین بەرپرسی باڵای سەربازیی وڵاتەکەمان و لەوان فەرماندەی هێزی زەوینیی سپاش سەردار باقریان هاورێتی کرد.

سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداریی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتی گەیشتنی بە ئەنقەرە سەبارەت بە گرینگیی ئەو سەفەرەی وتی: ماوەیەکی زۆر بوو کە هاتوچۆی لەو شێوە لە نێوان دوو وڵاتدا ئەنجامی نەدەگرت، بەڵام بە ئاوردانەوە لە گۆڕانکارییەکانی ناوچە و پرسە هاوپەیوەندەکان بە ئاسایشی دوو وڵات، ئاسایشی سنوورەکان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، پێویست بوو لەم قۆناغەدا ئەو سەفەرە ئەنجام بدرێت.

سەبارەت بە گرینگیی دیدارەکانی ئەو بەرپرسە باڵایەی سەربازیی ئێران لە تورکیا لە قۆناغی هەستیاری ئێستادا کە لە کۆتایی تەمەنی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە عێراق و سووریا نزیک دەبینەوە و کاریگەریی لە سەر هاوکارییە ئەمنییەکانی دوو وڵات لە سووریا و عێراق و سەقامگیریی ناوچەکە، هەواڵنێری مێهر وتووێژێکی لە گەڵ دوکتۆر مێهمەت مەهدی ئاکەر جێگری پارتی داد و گەشەی تورکیا و نوێنەری پەرلەمانی ئەو وڵاتە ساز داوە کە لە خوارەوە دەیخوێننەوە.

ناوبراو لە نێوان ساڵانی ۲۰۰۵ تا ۲۰۱۵شدا وەزیری خۆراک و کشتوکاڵی تورکیا بووە.

* گرینگیی دیداری سەردار باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداریی ئێران لە تورکیا لە چی دایە؟

ـ دیداری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداریی ئێران لە وڵاتی ئێمە، دیدارێکی زۆر بە سوود بە ئامانجی گەشەی هاوکارییەکانی ئێران و تورکیا بە تایبەت لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و ئاسایشی سنوورەکان بوو.

هەروەها ئەو سەفەرە دەرفەتێکی لەباری بۆ ناوچەی ئێمە ڕەخساند تا کاریگەریی هاوکارییەکانی دوو وڵات لە سەقامگیر کردن و ئاسایشی ناوچە شرۆڤە بکرێت.

ئەو دیدارە لەو ڕووەوە گرینگە کە دیدارێکی لەو چەشنە لە لایەن سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزی چەکداریی ئێران لە تورکیا پاش ساڵانێکی دوور و درێژ، بۆ یەکەم جارە ئەنجام دەدرێت.

گۆڕانکارییەکانی ناوچە بوونەتە هۆی ئەوەی کە تەرکیزی ئێمە لە سەر ڕاوێژ و ڕاگۆڕینەوە لە گەڵ دراوسێکان و وڵاتە جۆراوجۆرەکانی ناوچە لە ئاستی جۆراوجۆردا گرینگ و زەرووری بێت. دیداری بەڕێز باقری لە تورکیاش هەر لەو چوارچێوەیەدا دەبێ لێک بدرێتەوە و هەڵسەنگێندرێت.

* یەکێک لە ئامانجەکانی ئەو دیدارە هاوکارییە سنوورییەکان لە نێوان ئێران و تورکیا ڕاگەیێندراوە. ئەو هاوکاریانە چ شتهایەک دەگرێتەوە؟ ئایا دەکرێت بڵێین چنینی دیواری سنووری لە نێوان ئەم دوو وڵاتە لە لایەن تورکیاوە، لەو پێناوەدایە؟

ـ ئاسایشی سنووری ڕەهەندی جۆراوجۆری هەیە. دیواری کۆنکرێتی کە ئێمە لە سنوور و لە ناو خاکی خۆماندا هەڵی دەچنین، پڕۆژەیەکی زۆر گرینگە کە ئاسایشی سنوورەکانی ئێمە بەرزتر دەکات. ئامانج لەو پڕۆژەیە بەرەنگاربوونەوەی کارا لە گەڵ تیرۆریزم و قاچاخی مرۆیی و کاڵاییە. ئەم بابەتەش لە دانوستانەکانی ئەو سەفەرەدا خراوەتە بەرباس و تاوتوێ کراوە.

ئەو دیوارە یارمەتیی بەرزبوونەوەی ئاسایشی سنوورەکانی هەر دوو وڵاتی ئێران و تورکیا دەدات و هەڵچنینی بۆ هەر دوو وڵات بە سوود دەبێت.

* ئێران و تورکیا دژی بەڕیوەچوونی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانن. ئێران و تورکیا پێکەوە چ داپەڕێکی هاوبەشیان لەوبارەدا دەبێت؟

ـ عێراق وەک دراوسێیەکی گرینگی ئێران و تورکیا گیرۆدەی قەیران و دۆخێکی ناسەقامگیرە کە ساڵانێکە باڵی بە سەر ئەو وڵاتەدا کێشاوە.

بڕیاری هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی نە تەنیا هیچ کام لە کێشەکانی هەرێم و عێراق چارەسەر ناکات، بەڵکوو کێشەکان تەشەنەدارتر و قووڵتر دەکاتەوە.

ئێمە داوا لە هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندی دەکەین تا کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا چارسەر بکەن، بۆ ئەوەی پێشگری بکرێت لە سەرهەڵدانی کێشەگەلێکی سەخڵەت‌تر و دژوارتر لە عێراقدا.

دەوڵەتی ناوەندی عێراق پابەندە بە جێبەجێ کردنی ئەرکەکانی لە چوارچێوەی دەستووری عێراق و سیاسەتگەلێکی بەربڵاوی ڕاپەڕاندووە. من لام وایە کە دەبێ سەروکایەتیی هەرێمی کوردستان هاوتەریب لە گەڵ عێراقێکی یەکپارچە و سەرکەوتوو هەنگاو بنێت و بە بڕیارەکەی سەبارەت بە بەرێوەبردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییدا بچێتەوە و کۆتایی پێ بێنیت؛ بڕیارێک کە ئەگەری ئەوەی هەیە پاشهاتی یەکجار زۆری بە دواوە بێت. رێبەرانی هەرێمی کوردستان دەبێ لە خێراترین کاتی مومکیندا کۆتایی بە چالاکییەکانیان بۆ دابەزاندنی تاک‌لایەنەخوازی بێنن.

* دیداری سەردار باقری لە تورکیا چ کاریگەرییەکی لە سەر گۆڕانکارییەکانی سووریا بووە؟

ـ ئەو دیدارە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئێران وەک یەکێک لە سێ وڵاتی دەستەبەرکەری سیستەمی ئاگربڕ لە سووریادا، کاریگەرییەکی زیاتری سەبارەت بە ئاسایشی سووریا هەبێت و ئەو دەرفەتەی ڕەخساندووە هەتا لەو دەلاقەوە پەلە بکرێت لە پێشخستنی ڕەوتی سیاسی بۆ دۆزینەوەی دواڕێکارێک بۆ کۆتایی هێنان بە پێکدادانەکانی ناو سووریا.

جگە لەوە، توێژینەوە و لێکدانەوەی فەننی بە ئامانجی تیپەڕاندنی قۆناغی بە هەڵە تێگەیشتنی ئێستای نێوان ٣ وڵاتی دەستەبەرکەری ئاگربڕ لە سووریادا سەبارەت بە جێگر کردنی ناوچەی ئارام و بە دوور لە شەڕ کە لە دانیشتنی ئاستانەدا واژۆ کراوە، لە میانەی دیدارەکاندا گفتوگۆ و دانوستانی لە سەر کراوە.

هیوادارین ئەو دیدارانە ببنە هۆی کۆتایی هاتن بە کەشی شەڕ و پێکدادان لە سووریا و جێگربوونی ئاگربڕی یەکلاکراوە لەو وڵاتەدا.

News Code 12207

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =