به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له سومریه نیوز، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منیی له که‌رکووک ڕایگه‌یاند که داعش گرووپێکی نوێ به ناوی " الخیل المسومة" پێکهێناوه که ئه‌رکیان به ئۆتۆمبێل هێرش کردنه سه‌ر خه‌ڵکه.
ئه‌م سه‌رچاوه زیاد کرد: بانگخوازانی داعش ئه‌مڕۆ وتارێکی نووسراویان به ناوی خه‌ڵکدا له 55 کیلۆمه‌تری باشووری ڕۆژاوای که‌رکووک بڵاوکرده‌وه که هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی هێرش ده‌کات له وڵاتانی ئه‌ورووپایی، ئه‌مریکا و بریتانیا.
له‌و وتاره چاپ کراوه‌دا هاتووه: گرووپی الخیل المسومه ده‌بێ به ئۆمبێل خۆیان به خه‌ڵکدا بکێشن و لێیان بکوژن.
ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه که ئه‌ندامی بیانی وه‌رده‌گرن بۆ پێکهێنانی شانه‌ی نووستوو له وڵاتانی کوفر که به‌شدارن له هێرش کردنه سه‌ر داعش، بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌نده بازرگانییه‌کان و شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌کان له‌و وڵاتانه بکرێنه ئامانج.
Your Comment