بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، هەزاران کەس لە هاووڵاتیانی ئەمریکا بە بەدەستەوە گرتنی مۆمی هەڵکراو لە دژاتیەتی بە ڕووداوە ڕەگەز پەرستانەکانی هەفتەی ڕابردوو لە شاری شارلۆتسۆیل هەڵکەوتوو لە ویلایەتی ویرجینیای ئەمریکا کە تێیدا ئەندامانی گرووپێکی ڕاست گەرای توندڕەو بە ناوی کۆ کلۆکس کلان کاری ڕەگەز پەرستانەیان ئەنجام دابوو، ڕێپێوانیان کرد.
خۆپیشاندەران بە وتنەوەی دروشم دژی ڕەگەز پەرەستی دەستان بە خوێندنی سروود کرد.
شیاوی باسە، لە ڕۆژانی رابردوودا توندوتیژی توندڕەوەکان، شاری شارلۆتسۆیل هەڵکەوتوو لە ویلایەتی ویرجینیای کێشایە توندوتیژییەوە و ئیدانە نەکردنی سپی پێستانی توندڕەو لە لایەن ترامپەوە، بووە هۆی نارەزایەتی دەربڕین لە ناو و دەرەوەی ئەو وڵاتە.
Your Comment