به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، پۆلیسی ئەستەنبۆڵ ڕایگەیاند ڕفێنەران و بارمتەگرانی گەشتیارانی ئێرانی دەستگیر و دوای لێپێچنینەوە، ڕادەستی دادگە کراون.
بە گوێرەی تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتی ئەستەنبۆڵ بارمتەگران بە مەبەستی جێبەجێ کردنی پارەی ڤیزای ئەورووپا، لە مانگێک لەوە پێشەوە ئەو سێ گەنجە ئێرانییەیان ڕفاندوە و هەڵیان کوتاوەتە سەر بنەماڵەی ڕفێندراوان کە لە بری وەرگرتنی ۵۰ هەزار یۆرۆ بارمتەکانیان ئازاد دەکەن.
گەشتیارە ئێرانییەکانی لە کاتی بە بارمتەگیران بە زەختی ئەشکەنجە دراون و بارمتەگران بۆ گوشار خستنە سەر بنەماڵەکانیان وێنەی ئەشکەنجەی ئەو سێ گەنجەیان بۆ ناردوون.
ئەوە چەندمین بارمتەگیرانی گەشتیارانی ئێرانی لە ئەستەنبۆڵ لە ماوەی چەند مانگی ڕابردووە و مانگێک لەوە پێشیش بنەماڵەیەکی ۵ کەسیی ئێرانی ڕووداوێکی هاوشێوەیان بە سەردا هاتووە.
ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی بارمتەکان بە پێوشوێن گرتنی باڵوێز و کۆنسولخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەستەنبۆڵ و بە هاوکاریی کارگێڕی هێزی ئینتزامیی ئێران لە ئەنقەرە و پۆلیسی تورکیا ئەنجام دراوە.
Your Comment