کاردانەوەی ڕۆحانی بە پەسەندکراوی کۆنگریسی ئەمریکا

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەکاردانەوە بە پەسەندکراوی ئەم دواییەی کۆنگریسی ئەمریکا لە دژی ئێران، ڕایگەیاند: گەلی ئێمە ئاشنای ئەو جۆرە هەڵوێستە دژبەرانەی ئەمریکا هەن و لە گەڵیدا ڕاهاتوون و رێگەی بەرەنگاربوونەوەشی بە باشی دەزانن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی لیژنەی دەوڵەت بەئاماژە بەوەی کە ئەمریکییەکان چل ساڵ زەخت و گوشار، بایکۆت، دنەدانی ژمارێک لە وڵاتانی ناوچە لە دژ گەلی ئێرانیان تاقی کردەوە و لە هەموو قۆناغەکاندا شکستیان هێناوە، وتی: دوژمنایەتیی ئەمریکییەکان تەنیا لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران نییە، بەڵکوو دوژمنایەتی لە گەڵ خۆڕاگری و بەرخۆدان و نمانەبوونی گەلی ئێرانە و تاقەتی وڵاتێکی  سەربەخۆ و کارێگەریی وەک ئێرانیان لە ناوچەکەدا نییە.

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە دوای بەرجام دەست و پێی ئەمریکاییەکان بۆ گەمارۆدانی ئێران تا ڕادەیەکی زۆر بەستراوە و ئەو گەمارۆیانەی کۆنگریسیش هیچ کاریگەرییەکی لە سەر گەلی ئێراندا نابێت، وتیشی: ئەگەر ئەمریکا دەیەوێ، ناوچەی هەستیاری رۆژهەڵاتی ناڤین، ناوچەیەکی پاوەجێ و هێمن‌تر بێ و ڕێگائاوییە هەستیارەکانی ئەو ناوچەیە، ڕێگائاویی هێمن بۆ جیهان بێت، دەبێ کۆتایی بە سیاسەتەکانی ئێستای بێنێ.

ڕۆحانی جەختی لەوە کردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران هەمبەر بەو داپەڕە نوێیەی ئەمریکا بێدەنگ نابێ و لە بەرامبەریدا کاردانەوەی دەبێ و وتی: لە یەکەم هەنگاودا مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی لەو بواردەدا هەڵوێستی خۆی نیشان دەدا و پاشان ئەگەر هەنگاو و هەڵوێستی پێویست بێ، دیکە لە پێناو تۆکمەکردن و بەرژەوەندیی وڵاتەکەمان لە درێژەدا دەیگرینە بەر.

ڕاشیگەیاند: ئەمریکا وەک تاقە رێگای بەردەمی دەبێ ڕێز بگرێ لە مافەکانی گەلی ئێران و ئاگادار بێت تەنیا لەسایەی ڕێز و ئیحترام و دەستەبەرکردنی مافەکانی گەل و گرتنەبەری ڕێبازی ئاشتیانە، بەرژەوەندییەکانی خەڵکی ئەمریکا دابین دەبێت.

سەرۆک کۆماری جەختیشی کرد: ئێمە دژی بەرژەوەندیی هیچ وڵاتێکی دیکە نین و دەمانەوێ وڵاتانی دیکەش بەرژەوەندیی خۆیان مسۆگەر بکەن، بەڵام داسەپاندنی زەخت و گوشار لە هیچ لایەک قبووڵ ناکەین و لە بەرامبەریدا هەڵوێست دەگرین و وەک خۆیان وەڵامیان دەدەینەوە.

News Code 11505

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =