به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، موحسن بیگلری، نوێنه‌ری بانه و سه‌قز به ئاژانسی مێهر وتی: له کۆبوونه‌وه‌ی ۳۱‌ی پوشپه‌ڕ که به بۆنه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی کابینه‌ی نوێی ڕۆحانییه‌وه به‌ڕێوه چوو، سه‌رۆک کۆمار به‌ڵێنی دا که له که‌سایه‌تییه‌کانی ئێتنیکه‌کانی ئێران له وه‌زاره‌تخانه جۆراجۆره‌کانی ده‌وڵه‌تی دوازدههوم که‌ڵک وەرگرێت.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه دوامان کرد که ده‌بێت له توانی ژنان و ئێتنیکه‌کانی ئێران به باشی که‌ڵک ببرێت و دوکتور ڕۆحانی به‌ڵێنی داوه که ۵۰ له سه‌دی کابینه‌ی ده‌وڵه‌تی یازدههوم ده‌گۆڕدرێت.
ئه‌م نوێنه‌ره کورده هه‌روه‌ها وتی: چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی بێ‌کاری و ڕاکێشانی سه‌رمایه یه‌کێکی دیکه له داواکارییه گرنگه‌کانی ئێمه‌یه و ده‌بێت پلانی تۆکمه بۆ ئه‌م بابه‌تانه دابڕێژرێت.
بیگله‌ری وتی: سه‌رۆک کۆمار بۆ ده‌وڵه‌تی دوازدههوم ئه‌م ئامانجانه‌ی به یه‌که‌مایه‌تی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی خۆی وه‌سف کرد؛ چاره‌سه‌ر کردنی بێ‌کاری، ڕێکخستنه‌وه‌ی کار و باری بانکی، پاراستنی ژینگه، به‌رز کردنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌دانه‌ری بیانی و به‌دوادا چوون بۆ سیاسه‌ته‌کانی ئابووری خۆڕاگرانه.
Your Comment