وتەکانی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە خوتبەی نوێژی جەژن

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە بۆشایی فەرهەنگی زۆر لە وڵات هەیە، وتیان: ئاگر بە ئیختیار بە مانای کاری فەرهەنگی پاک و بە مانای پێشێل کردنی یاسا و جنێودان نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خوتبەکانی نوێژی جەژنی ڕەمەزان بە وتەدانی ڕێبەری باڵای شۆڕش لە موسەلای ئیمام خومەینی لە تاران بەڕێوەچوو.

ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە وەی کە بۆشایی فەرهەنگی زۆرمان هەیە؛ وتیان: ڕێگە بۆ دزەکردنی دوژمن زۆرە؛ لە بەرانبەر ئەم پرسانەوە هەموو لایەنی دەوڵەتیەکان و خەڵکیش بەرپرسیارن.

راشیانگەیاند: چەمکی ئاگر بە ئیختیار بە مانای کاری فەرهەنگی پاکە و دەبێ لە هەموو وڵاتدا گەنجان و خاوەن فیکر و ئەندێشەکان خۆیان بۆشاییە فەرهەنگییەکان بناسن. ئاگر بە ئیختیار بە مانی پێشێل کردنی یاسا، جنێودان و قەرزدار کردنی ڕەوتی شۆڕشیی وڵات نییە.

 جەختیان لەوەش کردەوە کە دەبێ دیسیپلین و ئارامی وڵات بپارێزرێت و  ڕێگە نەدەین دوژمنان لە دۆخی وڵات کەڵکی ناڕەوا ببەن و ئەم هۆشدارییەش سەرەتا بۆ هێزە شۆڕشییەکانە.

 لە درێژەشدا بە ئاماژە بە پرسە ناوچەییەکان لەوانە بەحرەین و یەمەن وتیان: پرسی یەمەن و بەحرەین برینێکی گەورەیە بە سەر جەستەی ئیسلامەوە. جیهانی ئیسلام دەبێ بە ئاشکرایی پشتیوانی لە خەڵک یەمەن بکات و خۆی بە بەری بکات لەو ستەمەی لە مانگی رەمەزاندا لە خەڵکی ئەم وڵاتە کرا.

ئەوەشیان دووپات کردەوە کە گەلی سەربەرزی ئێران کاری گەورەیان کردووە دڵتان شاد بێت، هیوا لە دڵتاندا هەبێت، کاری گەورەتان پێش ڕەمەزان بەشداریی بەشکۆ لە هەڵبژاردن و دواتریش لە ڕێپێوانی ڕۆژی قودس بووە و هێرشی سوپایش هەر کارێکی گەورە بوو.

News Code 10941

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 14 =