به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لمه‌یادین، ئێسحاق هێرتزۆگ، ڕیبه‌ری دژبه‌ره‌کانی ده‌وڵه‌تی زایۆنی له پارلامن له گفتوگۆیه‌کی ته‌له‌فیزیۆنی ئاشکرای کرد: ڕیبه‌رانی وڵاتانی عه‌ره‌ب چه‌ندین جار په‌یامیان به بنیامین نێتانیاهۆ داوه تاکوو ته‌ڤڵی به‌ره‌ی دژه ئێران له ناوچه‌که‌دا بێت.
ئه‌و جه‌ختی کرد: له هه‌ر حاڵ‌دا گه‌مه‌یه‌کی ناوچه‌یی زۆر گه‌وره به‌ڕێوه ده‌چێت که ڕه‌نگه ده‌رنجامی نوێی هه‌بێت.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که جان کری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مریکا له تویتره‌که‌ی خۆی نووسی بوو که چه‌ند وڵاتێکی ناوچه‌که داوایان کردووه که ئێران بۆردمانی ئاسمانی بکرێت.
موحسن ڕه‌زایی، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی چاکه‌ی ئێران له کاردانه‌وه به قسه‌کانی جان کری نووسی: ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه که سعوودییه‌کان له دژی ئێران ئیش ده‌که‌ن، له ڕابردووش‌دا ڕژیمی سه‌دام حسه‌ینیان له دژی ئێران هان دا و یارمه‌تی سه‌ربازیان ده‌دا.
Your Comment