فەرمانی دەستگیر کردنی ١٨٩ پارێزەری تورکیا دەرکرا

دەوڵەتی تورکیا لە درێژەی بەرەنگاریی تۆمەتبارانی کوودەتا شکست خواردووەکەی ساڵی ڕابردوو فەرمانی دەستگیر کردنی ١٨٩ پارێزەریشی دەرکرد.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، بەرپرسانی دەزگای دادی تورکیا فەرمانی دەستگیر کردنی ١٨٩ پارێزەری بە بیانووی پێوەندی لە گەڵ گرووپی گولەن و کوودەتا شکست خواردووەکەی ساڵی ڕابردوو دەرکرد.

فەرمانی دەستگیر کردنی ئەو ڕێژە پارێزەرە لە حاڵێکدا دەردەکرێت کە دوای کوودەتا شکست خواردووەکەی ساڵی ڕابردوو ١٣٠ دەزگای ڕاگەیاندن لە تورکیا داخراوە و ١٥٠ ڕۆژنامەنووسیش بەند کراون.

تا ئێستا ٥٠ هەزار کەس بە بیانووی پێوەندی لە گەڵ کوودەتا شکست خواردووەکەی ساڵی ڕابردووی تورکیاوە لێپرسینەوەیان لێ کراوە و ١٥٠ هەزار کەسیش لە سەربازان، مامۆستایان، هێزەکانی پۆلیس و کرێکارەکانی خزمەتگوزاری شاری لە تورکیا بە هۆی پێوەندی لە گەڵ گرووپی گولەن لە کار دەرکراون.

دەوڵەتی تورکیا گرووپی گولەن بە ڕێبەریی فەتحوڵڵا گولەن هاوپەیمانی ساڵانی دووری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، بە هۆکاری سەرەکی کوودەتا شکست خواردووەکەی ساڵی ڕابردوو دەزانێت.

News Code 10692

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =