گه‌ماڕۆ نوێیه‌کان له‌ دژی ئێران مه‌ترسیداره‌

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مریکا ئاماژه‌ی به‌ کۆبوونه‌وه‌ی کۆنگرێسی ئه‌مریکا بۆ سه‌پاندنی گه‌ماڕۆی نوێ له‌ دژی ئێران ئێران کرد و وتی: گه‌ماڕۆ نوێیه‌کانی له‌ دژی ئێران مه‌ترسیداره‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی هێل، جان کری، وه‌زیری پێشووی ئه‌مریکا له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ گه‌ماڕۆ نوێکانی کۆنگرێسی ئه‌مریکا له‌ دژی ئێران وتی: ئه‌مه‌ کاره‌ ده‌توانێت ڕێککه‌وتنه‌ ناڤۆکییه‌که‌ له‌گه‌ڵ ئێران بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مریکا که‌ له‌ سانفرانسیسکۆ قسه‌ی ده‌کرد له‌مباره‌وه‌ جه‌ختی کرد که‌ ئه‌م کاره‌ له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ به‌ کارێکی دوژمنکارانه‌ لێکده‌درێته‌وه‌. ئه‌مه‌ ده‌توانێت ئێران له‌ ڕێککه‌وتنه‌که‌ دڵسارد بکاته‌وه‌ و دۆخه‌که‌ به‌ره‌و ئاستێکی مه‌ترسیدار ببات.

شایانی باسه‌ که‌ دوێنی کۆنگرێسی ئه‌مریکا گه‌ڵاڵه‌یه‌کی تاوتوێ کردووه‌ که‌ به‌ پێی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ گه‌ماڕۆکانی سه‌ر ئێران په‌ره‌ی زیاتر ده‌سێنێت.

ئه‌م گه‌ڵاڵه‌ پێشتر له‌ لایه‌ن لێژنه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆنگرێسی ئه‌مریکاوه‌ ده‌نگی له‌ سه‌ر دراوه‌ و ڕه‌نگه‌ ئه‌مڕۆ ده‌نگدان له‌ سه‌ر ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ له‌ کۆنگرێسی ئه‌مریکا ده‌ست پێبکات.

کۆنگرێسی ئه‌مریکا ئه‌م گه‌ماڕۆ نوێیانه‌ به‌ بیانۆی چالاکییه‌کانی ئێران له‌ ناوچه‌که‌ و ناسه‌قامگیر کردنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڤین جێبه‌جێ ده‌کات.

News Code 10550

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =