به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دوکتور حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌م پهیامده ئاماژه‌ی داوه: هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی دوژمنانی ئێران له دوای پیلانگێڕی و گوشار بوون و ئێسته‌ش ڕووداوه تیرۆریستییه‌کانی دوێنێی تاران شتێکی سه‌یر و سه‌مه‌ره نییه.
ئه‌و زیادی کرد: ئێران دوای ۴۰ ساڵ، ئه‌من ترین وڵاتی ناوچه‌که‌یه، هه‌روه‌ها خه‌ڵک به‌وپه‌ڕی دڵخۆشییه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌که‌ن و نموونهکهیشی دوایین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار و ئه‌نجومه‌نی شارهوانهییهکانی ئه‌م وڵاته بوو. زۆر ئاساییه دوژمنانی ئێران ئه‌م دوو ده‌ستکه‌وته گه‌وره‌یه تووڕه‌یان بکات و له دوای زه‌رب دان له ئێمه بن، به‌ڵام با باش بزانن که خه‌ڵکی ئێران به یه‌کگرتوویی پیلانی دوژمنه‌کانی تێکده‌شکێنێت.
سه‌رۆک کۆماری ئێران جه‌ختی کرد: گومانی تێدا نییه که ڕووداوه تیرۆریستییه‌کانی شاری تاران وره و ئیراده‌ی خه‌ڵکی ئێران بۆ شه‌ڕی دژ به تیرۆر به‌هێزتر ده‌کات، په‌یامی ئێران وه‌ک هه‌میشه ئه‌مه‌یه که تیرۆر کێشه‌یه‌کی جیهانییه و ئێمه پێویستمان به هاوکاری و یه‌کگرتوویی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌یه تاکوو ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکه‌ین.
ڕۆحانی له کۆتاییدا ئاماژه‌ی دا: من به‌ش به حاڵی خۆم پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆم له بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ئه‌م ڕووداوه ڕاده‌گه‌یه‌نم، بۆ ئه‌و شه‌هیدانه سه‌ربه‌رزانه‌ش باڵاترین پێگه له خوای گه‌وره داوا ده‌که‌م. گومانی تێدا نییه که هه‌موو دام و ده‌زگاکانی ئێران تاکوو هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانی ئه‌م ڕووداوه ڕوون ده‌بێته‌وه به‌دواداچوون بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌که‌ن.
Your Comment