بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له وتارێكیدا له كۆنگره‌ى نائاسایی ئاك پارتى كه ئه‌مڕۆ ، یه‌كشه‌ممه له ئه‌نقه‌ره‌ى پایته‌ختى توركیا به‌ڕێوه‌چوو، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان، ڕایگه‌یاند :" بارى نائاسایی له وڵات هه‌ڵناگرین تانهگهین به ئه‌وپه‌ڕى سه‌قامگیرى".
جه‌ختیشیكرده‌وه كه ڕ‌ازى نابن له ناو توركیادا ده‌وڵه‌تى دیكه درووست ببێت، وتیشی :" ڕۆژانى داهاتوو، ڕۆژانى یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بن بۆ له‌ناوبردنى تیرۆرستان و هه‌نگاوى جدی له‌و باره‌وه ده‌نرێت".
له وتاره‌كه‌یدا، ڕووی گوته‌كانى كرده كوردانى باكوور و ڕای گه‌یاند :" برایانى كوردمان ده‌بێت ئه‌وه بزانن، كه ئه‌وانه‌ى هه‌ڵیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن، ئه‌وانه نین به‌رگریی له مافه‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵكوو كۆمارى توركیایه كه ئه‌وه ده‌كات".
له كۆنگره‌كه‌دا، به زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامان، ئەردۆغان، دواى ئه‌وه‌ى به هۆى سه‌رۆكایه‌تیكردنى كۆمارى توركیاوه بۆ ماوه‌یه‌ك له حزبه‌كه‌ى دابڕا، له دواى ڕیفراندۆم بۆ هه‌مواركردنى ده‌ستوور و به‌سه‌رۆكایه‌تی كردنى سیستەمى به‌ڕێوه‌بردن له توركیا، جارێكى دیكه گه‌ڕایه‌وه بۆ ناو حزبه‌كه‌ى و بووه‌وه سەرۆک.
بۆچوونی ئێوە