به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، عه‌بدول ڕه‌زا فه‌زلی، وه‌زیری ناوخۆی ئێران ڕایگه‌یاند: حه‌سه‌ن ڕۆحانی به ۵۷ له سه‌دی ده‌نگه‌کان به فه‌رمی بووه دوازده‌هومین سه‌رۆک کۆماری ئێران.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه سپاسی خودای دڵۆڤان ده‌که‌ین بۆ ئه‌م نیعمه‌ته گه‌وره‌ی که ناوی دیموکڕاسییه.
ئه‌و وتی: زۆر جێگه‌ی خۆشحاڵییه که خه‌ڵکی ئێران به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانیان کرد و ده‌نگی ئێرانیان به گوێی جیهان گه‌یاند، ئه‌مڕۆ ڕۆژی شادی خه‌ڵکی ئێرانه.
فه‌زلی وتی: له کۆی ۴۱ ملیۆن و ۲۲۰ هه‌زار و ۱۳۱ ده‌نگ، حه‌سه‌ن ڕۆحانی به ۲۳ ملیۆن و ۵۴۹ هه‌زار و ۱۶ ده‌نگ که ده‌کاته ۵۷ له سه‌دی ده‌نگه‌کان بووه سه‌رۆک کۆماری دوازدههومی ئێران.
ئه‌و زیادی کرد: هه‌روه‌ها به پێی ئاماره فه‌رمییه‌کان ئیبراهیم ڕه‌ئیسی به ۱۵ ملیۆن و ۷۸۶ هه‌زار و ۴۴۰ ده‌نگ که ده‌کاته ۳۸.۵ له سه‌د بووه که‌سی دووهه‌می ئه‌م کێبه‌رکێیه. که‌سی سێهه‌م مسته‌فا میرسهلیمه به ۴۷۸۲۱۵ هه‌زار ده‌نگ و که‌سی سێهه‌م هاشمی ته‌بایه به ۲۱۹۴۵۰ هه‌زار ده‌نگ.
بۆچوونی ئێوە