بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ڕاگەیاندنی بڕیاری مەجلیسی خوبرەکانی رێبەری بۆ هەڵبژاردنی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی بە ڕێبەری باڵای ئێران، ئەرکانی گشتی هێزی چەکداری ئێران و فەرماندەیی بڕیارگای ناوەندی حەزرەتی خاتەمولئەنبیا د.خ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: تا دوا هەناسە و دڵۆپی خوێن لە ژێر فەرماندەیی ڕێبەری ئازیزمان پارێزگاری لە بەرژەوەندی و ئاسایشی ئێران دەکەین لە بەرانبەر پیلانەکانی دوژمنانی ئیسلام و ئێرانی ئازیز .
هەروەها ئاماژە دراوە کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئیران و هەموو فەرماندەکان، هیزە سەربازییەکان و بنەماڵەی گەورەی هێزی چەکدار، لەگەڵ حەزرەتی ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئیران بەیعەت دەکات.
هاوکات سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختی کرد: وەک سەربازی و باڵی بەهێزی ویلایەت پشتیوانی خۆمان بۆ هەڵبژاردەی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری ڕادەگەیێنین و ئامادە ئیتاعەتی تەواو وگیانبەخت کردنین لە پێناو فەرمانەکانی وەلی فەقی زەمان حەزرەتی ئایەتوڵلا سەید موجتەبا خامنەیی و پاراستنی بایەخەکانی شۆڕشی ئیسلامی.
لە بەیاننامەیەکدا فەرماندەیی گشتی هێزی پۆلیسی وڵات ڕایگەیاند کە بەیعەت بە سێهەمین ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات.
جەختیشی کرد کە هەر وەک سەردەمی ڕێبەرایەتی ئیمامی ئوممەت و قائیدی شەهید، گوێ لە فەرمان و ئامادەی جێبەجێ کردنی فەرمانەکانی ئایەتوڵڵا سەید موجتەباین.
لای خۆیشیەوە یادگاری ئیمام خومەینی، حوجەتولئیسلام سەید حەسەن خومەینی پیرۆزبایی لە ئایەتوڵڵا سەید موجتەبا خامنەیی ڕێبەری نوێی ئیران کرد.
ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەرکردنی پەیامی پیرۆزبایی بۆ هەڵبژاردنی حەزرەتی ئایەتوڵلا سەید موجتەبا خامنەیی وەک ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی کرد: بەیعەت بە ڕێبەری نوێ دەکەین و تا دوایین هەناسە گیانمان فیدا دەکەین.
Your Comment